په‌نابه‌ران

توركیا: چووپێك به‌ 15 كۆچبه‌ره‌وه‌ له‌ ده‌ریای ئیجه‌ ژێڕ ئاو كه‌وت

8 كۆچبه‌ر گیانیان له‌ ده‌ستدا و 7یش تا ئێستا نادیارن

به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی په‌نجشه‌ممه‌ 15 كۆچبه‌ر به‌ چووپێك له‌ كه‌نار ئاوه‌كانی توركیاوه‌ به‌ڕێ كه‌وتن به‌ره‌و دورگه‌كانی یۆنان به‌ڵام دوای چه‌ند خوله‌كێك به‌له‌مه‌كه‌ ژێر ئاو كه‌وت و 8 كۆچبه‌ر خنكان و 7 دیكه‌یش تا ئێستا نادایرن.

به‌ پێی میدیاكانی یۆنان و توركیا، ڕووداوه‌كه‌ 8 كیلۆمه‌تر له‌ دوری شاری فاتییه‌ (Fethiye) ڕوویدا و به‌په‌له‌ هێزی ده‌ریایی یۆنانی گه‌یشته‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ و ته‌رمی 3 ئافره‌ت و 5 پیاوی دۆزیه‌وه‌ و به‌ڵام تا ئێستا 7 كۆچبه‌ره‌كه‌ی دیكه‌ نادیارن.

تا ئێستا ناسنامه‌ی كۆچبه‌ره‌كان ئاشكرا نه‌كراوه‌ و به‌دواداچوون بۆ دۆزینه‌وه‌ی كۆچبه‌ره‌كانی دیكه‌ به‌رده‌وامه‌…

ئه‌م هه‌واڵه‌ نوێ ده‌كرێته‌وه‌

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button