په‌نابه‌ران

توركیا ڕازیه‌ بۆ وه‌رگرتنی 1450 كۆچبه‌ری یۆنان كه‌ مافی په‌نابه‌ریان ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه‌

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕازی 1450 كۆچبه‌ر له‌ یۆنان وه‌ربگرێته‌وه‌ كه‌ مافی په‌نابه‌ریان ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه‌

 

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مێڤلوت چاڤوسۆغلو (Mevlüt Çavuşoğlu) له‌ گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا، مارگاریتیس سخیناس (Margaritis Scoinas) باسی دۆخی كۆچی نایاساییان كرد و وه‌رگرتنی 1450 كۆچبه‌ر له‌ یۆنانه‌وه‌ كه‌ مافی په‌نابه‌ریان ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ یه‌كێكه‌ له‌ خاڵه‌كانی ڕێكه‌وتنی توركیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا كه‌ له‌ ساڵی 2016 واژوو كرا.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، به‌ ئه‌رێنی وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و ڕه‌زامه‌نی وڵاته‌كه‌ی خۆی بۆ وه‌رگرتنی ئه‌ی كۆچبه‌رانه‌ له‌ یۆنانه‌ ده‌ربڕی.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ برۆكسێل، جێگری سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌ میدیاكانی ڕاگه‌یاند، كه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌رێنی له‌ گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌نجامدا و ده‌توانێت له‌مه‌ودوا هه‌نگاوی باشتر بنێن بۆ په‌یوه‌ندی نێوان برۆكسێل و ئه‌نقه‌ره‌.

مارگاریتیس سخیناس، جێگری سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا

پێشوازیم كرد له‌ مێڤلوت چاڤوسۆغلو بۆ كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا. تاوتوێیه‌كی ئه‌رێنیمان ئه‌نجامدا بۆ پته‌وتر كردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان برۆكسێل و ئه‌نقه‌ره‌. له‌ گفتوگۆكه‌ماندا جه‌ختمان له‌ كۆچ و په‌نابه‌ران كرد، دۆخی ئه‌منی و په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوولا هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگی و كار كردن په‌كه‌وه‌ بۆ جێ به‌جێكردنی یاسا و پرۆگرامه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا. ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه‌ بۆ هه‌نگاوی ئه‌رێنی.

به‌ پێی میدیاكانی یه‌كێتی ئه‌وروپا و یۆنان، وه‌زیری ده‌روه‌ی توركیا ڕازی بووه‌ 1450 كۆچبه‌ری یۆنان وه‌ربگرێته‌وه‌ و پرۆسه‌كه‌یش له‌ ماگی 3ی ئه‌مساڵه‌وه‌ ده‌ست پێبكات.

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button