خورهه لاتی ناوه راست

توركیا ڕێكه‌وتنی په‌نابه‌ران له‌ گه‌ڵ یۆنان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌

وه‌زیری ده‌ره‌وی توركیا: ”ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ی هه‌مانه‌ بۆ وه‌گرتنی په‌نابه‌ران دووباره‌ له‌ یۆنانه‌وه‌، هه‌ڵمانوه‌شاند”

 

مێڤلێت چاوشۆغلو، وه‌زیری ده‌ره‌وی توركیا، سه‌باره‌ت به‌ وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران له‌ یۆنانه‌وه‌، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ڕایگه‌یاند، وڵاتی یۆنان، نایه‌وێت وه‌ك دوو جیران مامه‌ڵه‌ی سیاسی و ستراتیجی پێكه‌وه‌ بكه‌ین

له‌ چه‌ند رۆژێكی رابردوودا، 8 هاوڵاتی توركی كه‌ دوای كوده‌تاكه‌ی توركیا، هه‌ڵیاندا بۆ وولاتی یۆنان له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیر كران و دران به‌ دادگا.

حكومه‌تی توركیا بۆ هه‌موو جۆرێكه‌وه‌، جه‌ختی له‌ حكومه‌تی یۆنان كرد بۆ راده‌ست كردنی كوده‌تاچیه‌كان، به‌ڵام یۆنان و داگای یۆنان هه‌مان هه‌ڵوه‌ستی نه‌بوو و 8 هاوڵاتیه‌ توركه‌كه‌ی وه‌ك په‌نابه‌ری سیاسی قبوڵ ده‌كرد.

به‌ پێی یاسای دادگای وڵاتی یۆنان، هه‌ر كه‌سێك بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك ده‌ستگیر ده‌كرێت، بۆ ماوه‌ی 18 مانگ زیندانی ده‌كرێت تاوه‌كو دادگا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌ر كه‌یسه‌كه‌یان ده‌كات، ئه‌گه‌ر بێت و له‌ نێوان 18مانگه‌كه‌دا دادگا نه‌كرێن و بریارێكیان له‌ سه‌ر نه‌درێت، ئه‌وا، ئازاد ده‌كرێن.

18 مانگه‌كه‌ تێپه‌ڕی و 8 كوده‌تاچیه‌كه‌ به‌ پێی یاسای یۆنان، ئازاد كران و حكومه‌تی توركیاش به‌ توندی وه‌ڵامی یۆنانی دایه‌وه‌ كه‌ راده‌ستی توركیا نه‌كران و دادگاش نه‌كران.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وی توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ حكومه‌تی یۆنان كرد و گوتی كه‌ كوده‌تاچیه‌كان ده‌پارێزن.

 

توركیا رێكه‌وتنی په‌نابه‌رانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌

وه‌زیری ده‌ره‌وی توركیا. مێڤلێت چاوشۆغلو، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ڕایگه‌یاند كه‌ حكومه‌تی یۆنان، كوده‌تاچیه‌كانی راده‌ستی توركیا نه‌كرده‌وه‌، كه‌ چه‌ند جار داوامان لێ كردبوون و وه‌ك وڵاتێكی جیران، پێویست بوو، له‌و پرسانه‌ هه‌ماهه‌نگی هه‌بێت له‌ گه‌ڵ توركیا، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ ڕێكه‌وتن و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوو لا تێكچوو.

چاوشۆغلو ئه‌وه‌شی گوت: ڕێكه‌وتنی وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران له‌ یۆنانه‌وه‌ هه‌ڵمانوه‌شاندۆته‌وه‌ و چی تر له‌ وڵاتی یۆنان په‌نابه‌ره‌ دیپۆرت كراوه‌كان وه‌ر ناگرینه‌وه‌. ئێمه‌ ئه‌زانین كه‌ له‌ لایه‌ن وولاته‌ زلهێزه‌كان، جه‌خت له‌ یۆنان ده‌كرێت بۆ پرسی 8 كوده‌تاچیه‌كه‌ و زانیه‌ری باشمان هه‌یه‌، ڕێكه‌وتنیمان هه‌یه‌ هه‌روه‌ها له‌ گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا و یۆنانیش له‌ سه‌ر وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران، به‌ڵام له‌ ئێستادا چی تر په‌نابه‌ر وه‌ر ناگرینه‌وه‌ له‌ یۆنان و ڕێكه‌وتنه‌كه‌ هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌.

 

له‌ هه‌مان كاتدا، لایه‌نه‌ حیزبیه‌كانی یۆنان، توركیا تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌ هه‌ڵوه‌شاندنی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ و ده‌ڵێن، ئه‌وه‌ رێكه‌وتنێكی نێوده‌وڵه‌تیه‌ و توركیاش ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شاندنیه‌تی، پێویسته‌ ڕێگه‌ی دیپلۆماسی و سیاسی له‌ گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا بگرێته‌ به‌ر…

 

پشتیوان جاف

(Pishtiwan Jaf )

 

سه‌رچاوه‌ی میدیاكانی یۆنان:

www. protothema.gr , www.in.gr , www.skai.gr

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button