ڤیدیۆ

توركیا: یۆنانیه‌كان به‌ به‌نزین كۆچبه‌ران ده‌سوتێنن

 ” یۆنانیه‌كان ویستیان به‌ به‌زنین بماسوتێنن ”

 

له‌ گرته‌ڤیدیۆیه‌كدا كه‌ هێزی ده‌ریاوانی توركیا و وه‌زیری ناوخۆی توركیا بڵاوی كردۆته‌وه‌، ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری دیپۆرت كراو له‌ ئاوی له‌ لایه‌ن یۆنانیه‌كانه‌وه‌ به‌ هێزی ده‌ریاوانی توركیا ده‌ڵێن، ویستیان به‌ به‌نزین بمانسوتێنن.

له‌ ئاكاونتی فه‌رمی خۆیدا، وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیلو ڕایگه‌یاند:

هه‌وڵی هێزی ده‌ریاوانی یۆنان بۆ پاراستنی سنوره‌كانی ئه‌وروپا، به‌ بانزین كۆچبه‌ران ده‌سوتێنن. ئه‌وروپاش تۆماربار ده‌بێت ئه‌گه‌ر به‌ به‌رده‌وام بێت له‌ پاراستنی یۆنان و بێ ده‌نگی له‌م ڕووداوه‌.

ساتی گرته‌ ڤیدیۆكه‌:

كۆچبه‌رێك له‌ گرته‌ ڤیدیۆكه‌دا ده‌ڵێت:

ئێمه‌ له‌ چێشمه‌ی توركیا به‌ڕێ كه‌وتین به‌ره‌و یۆنان.  له‌ ئاوی یۆنان نزیكی نیو كاتژمێڕ ماینه‌وه‌. دواتر هێزی ده‌ریاوانی یۆنان هات و ئێمه‌ی ده‌ستگیر كرد. پاره‌ و مۆبایله‌كانیان لێ سه‌ندین. ئافره‌تێك پێی وتین بڕۆن لێره‌. ئه‌مه‌ نه‌ڕۆشتین. به‌نزینیان تێپه‌رداین و ئاگریان تێبه‌رداین و پێیوان وتین بڕۆنه‌وه‌ بۆ توركیا

 

له‌ به‌رامبه‌ردا یۆنان ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆیه‌ ڕه‌ت ده‌كاتاوه‌ و ده‌ڵێت، دیسان توركیا به‌ ڤیدیۆی پروپه‌گاندا ده‌یه‌وێت هێزی ده‌ریاوانی یۆنان به‌ تۆمه‌تی ناڕاستی و هه‌واڵی چه‌واشه‌كاری تۆمه‌تبار بكات.

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button