
130 كۆچبه‌ری نایاسایی له ده‌ریای ئیجه له لایه‌ن هێزی ده‌ریاوانی توركیاوه
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌ختێكی كۆن به ناوی Zafer Reis 2 له ناوچه‌ی چێسبه‌ی توركیا به 130 كۆچبه‌روه به‌ڕێ كه‌وت به‌ره‌و دورگه‌ی خیۆس، به‌ڵام له لایه‌ن هێزی ده‌ریاوانی توركیاوا ده‌ستگیر كران.
به پێی زانیاریه‌كان كه ده‌ستی ماڵپه‌ڕی پشتی-نیوز كه‌وتوون، كۆچبه‌ره‌كان به نیاز بوون بگه‌نه دورگه‌ی خیۆس له‌وێ داوای مافی په‌نابه‌ری بكه‌ن.

به‌رپرسێكی هێزی ده‌ریاوانی خیۆس كه نه‌یویست ناوكه‌ی ئاشكرا بكرێت بتایبه‌ت به پشتی-نیوزی ڕاگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌و یه‌خته به‌رده‌وام بووایه به‌ره‌و دورگه‌ی خیۆس، ئه‌گه‌ری زۆر هه‌بوو له ڕێگادا ژێر ئاو كه‌وتایه و بۆ جارێكی دیكه ڕووبه‌ڕوی تراژیدیایه‌كی دیكه ده‌بووین.

كۆچبه‌ره‌كان پێك هاتوبوون له عێراق و كورد و ئه‌فغانی و پاكستانی و فه‌ڵه‌ستینی.
هه‌موو كۆچبه‌ره‌كان ڕه‌وانه‌ی به‌شی په‌نابه‌ری توركیا كران له شاری ئیزمیر.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News