جیهانخورهه لاتی ناوه راست

توركیا 354 تانكی Leopard 2 له‌ ئه‌ڵمانیای كریوه‌

له‌ كۆنگره‌ی ئاسایشی جیهان (Munich Security Conference) له‌ میونشنی ئه‌ڵمانیا، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، بینالی ئیلدیریم، باسی په‌یوه‌ندیه‌ دیپلۆماسیه‌كان و سه‌ربازیه‌كانی له‌ گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا كرد و جه‌ختی له‌وه‌ كرد كه‌ توركیا مه‌به‌ستیه‌تی په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌ گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا هێور بكاته‌وه‌.

له‌ ساڵی 2006 تا 2011 حكومه‌تی توركیا 345 تانكی Leopard 2 له‌ ئه‌ڵمانیا كریوه‌ و سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ بێگومان له‌ هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین به‌ كاری هێناوه‌.

تانكی Leopard 2

له‌ هه‌مان كاتدا، حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا و به‌ تایبه‌تی ئانگێلا مێركل نیگه‌رانی خۆی ئاراسته‌ی توركیا كردووه‌ و ڕازی نیه‌ تانكی ئه‌ڵمانی دژی كورده‌كانی رۆژئاوای كوردستان به‌ كار بێنێت. هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ تا ئێستا چه‌ن تانكی له‌ۆپاردیان ته‌قاندۆته‌وه‌ به‌ چه‌كی قورس كه‌ وه‌ك باس ده‌كرێت، له‌ لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ ئه‌مریكاوه‌ ئه‌و چه‌كه‌یان وه‌ر گرتووه‌. گه‌رچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رێكس تیله‌رسۆن، پێش چه‌ن رۆژێك، رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مریكا هیچ چه‌كێكی قورسی به‌ هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ نه‌داوه‌.

بینالی ئیلدیرم له‌ ئه‌ڵمانیاوه‌، داوای له‌ ئانگێلا مێركل كرد كه‌ په‌یوه‌ندیه‌ سه‌ربازیه‌كانی هه‌ردوولا هێور بكرێنه‌وه‌، چونكه‌ حكومه‌تی توركیا له‌ باكوری سوریا، سنوره‌كانی ناتۆ (NATO) ده‌پارێزێت.

تانكی Leopard 2 

تانكی لێۆپارد 2 , تانكی ئه‌ڵمانیه‌ و به‌ پێشكه‌وتوترین سیسته‌م به‌ لار ده‌هێنێت و ده‌توانێت به‌ له‌یزه‌ر ، به‌ شه‌و رۆژ هه‌ده‌فه‌كه‌ی بدۆزێته‌وه‌. هه‌روه‌ها، یه‌كێك له‌ گرنگترین سیسته‌می Leopard 2 ئه‌وه‌یه‌، كه‌ له‌ كاتی رۆشتنیدا ده‌توانێت هه‌ده‌فه‌كه‌ی تۆپ باران بكات هیچ مین و عه‌بۆ نه‌توانێت بیته‌قێنێته‌وه‌.

تانكی لێۆپارد به‌ كار هێنراوه‌ له‌ شه‌ری ئه‌فغانستان بۆ دژی تاڵیبان. له‌ كاتی هێرشێكی تاڵیبانه‌كان به‌ بۆمبی چێنراو، نه‌یانتوانیوه‌ تانكی لێۆپارد بتێقێننه‌وه‌.

به‌ڤیدیۆ: بزانه‌ تواناكانی تانكی Leopard 2 چۆنه‌.

https://www.youtube.com/watch?v=MN0KdpvOUrc

 

پیشتیوان جاف

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button