په‌نابه‌ران

توركیا: 92 كۆچبه‌ری نایاسایی له‌ ناو 3 كۆنته‌ینه‌ردا ده‌ستگیركران

 

92 كۆچبه‌ر له‌ ناو 3 كۆنته‌ینه‌ری جیا جیادا له‌ لایه‌ن پۆلیسی توركیا ده‌ستگیركران

 

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ ناوچه‌ی تۆربالی توركیا 92 كۆچبه‌ری نایاسایی له‌ نێو 3 كۆنته‌ینێردا خۆیان حه‌شاردابوو تاكو به‌ نایاسایی بگه‌نه‌ ئیتاڵیا، به‌ڵام له‌ لایه‌ن جه‌ندرمه‌ی توركیاوه‌ ده‌ستگیر كران،

به‌ پێی میدیاكانی توركیا كۆچبه‌ره‌كان له‌ ناو 3 كۆنته‌ینه‌ری جیا جیای خواردندا شاردرابوونه‌وه‌ و له‌ كارگه‌یه‌كی ناوچێی تۆربالی سه‌ر به‌ پارێزگای ئیزمیر.

دواتر هێزی جه‌نده‌رمه‌ی توركیا ئاگادار كرا كه‌ له‌ نێو ئه‌و چه‌ند كۆنته‌ینه‌ره‌دا كه‌ل و په‌لی نایاسایی تێدایه‌. دوای پشكنینی جه‌ندرمه‌ی توركیا، ده‌ركه‌وت كه‌ 92 كۆچبه‌ری نایاسایی خۆیان شاردۆته‌وه‌ له‌ ناو باری كۆنته‌ینه‌ره‌كه‌دا و به‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی به‌ باخیره‌ی بارهه‌ڵگر بگه‌نه‌ وڵاتی ئیتاڵیا.

به‌ پێی زانیاریه‌كان كه‌ تایبه‌ت ده‌ستی مه‌ڵپه‌ڕی پشتی-نیوز كه‌وتوون، چه‌ند خێزانێكی كوردیان له‌ گه‌ڵدا بوو كه‌ له‌ ئێستادا هه‌مووان له‌ زینداندان و پۆلیس و جه‌ندرمه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌ گه‌ڵ ده‌كه‌ن.

چه‌ند ساڵێكه‌ وڵاتی توركیا بۆته‌ پردێك بۆ كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ران كه‌ ئاسیا به‌ ئه‌ورواپا ده‌به‌ستێته‌وه‌ و هه‌ندێك جار په‌نابه‌ران  هه‌موو رێگایه‌كی سه‌خت ده‌گرنه‌به‌ر و ژیانیان ده‌خه‌نه‌ مه‌ترسیه‌وه‌، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه‌ وڵاتێكی ئه‌وروپا

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button