Uncategorized

تڕەمپ بڕیارێکی نوێ لەبارەی پەنابەرانی وڵاتەکەی دەردەکات

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڕیاریدا کۆچبەرانی وڵاتەکەی رەوانەی ناوچە سەلامەتەکان بکات

ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن)ی ئەمریکی بڵاویکردەوە”دۆناڵد ترەمپ،سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڕیاریداوە، ئەو پەنابەرانەی تا ئێستا تۆمار نەکراون لە وەزارەتی کۆچی وڵاتەکەی رەوانەی ناوچە سەلامەتەکان بکات“.

لە درێژەی ڕاپۆرتەکەیدا ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) ئاشکرایکردووە”بڕیارەکەی ترەمپ نیگەرانی لای کۆچبەران دروستکردووە“.

یەکێک لە کۆچبەرانی ناوچەی “گرەی بەی” لە ویسکۆنیسنەوە ئاماژەی بەوەکردووە” بەشێکمان دەنێرن بۆ شارە پارێزراوەکان، دڵگرانین بەم هەواڵە و ئەمە بیرۆکەیەکی خراپە”.

ئەمەش لەکاتێکدایە تا ئێسا وەزیری سەلامەتی نیشتیمانی لەو وڵاتە ناردنی ئەو کۆچبەرانەی بۆ شارە پاڕیزراوەکان رانەگەیاندووە.

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button