جیهانکوردستان

تیمی پشتی-نیوز بۆ کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی بانگێشت دەکرێت

“کۆنگرەکە لە شاری ئاگرینیۆی باكوری ئە‌سینا دەکرێت”

 

بە‌ڕێوبە‌ری (پشتی-نیوز) ڕای دەگەیەنێت، تیمەکەمان بەفەرمی لەلایەن سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی Association  European Journalists ئەورووپاوە و وە‌زارە‌تی گە‌شتیاری یۆنان بۆ بەژداریکردن لە کۆنگرەکەدا بانگێشت کراوە.

پشتیوان جاف، بە‌ڕێوبە‌ری Pishti-News ڕای دەگەیەنێت: “تیمەکەی ئێمە لەلایەن سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی ئەورووپاوە و وە‌زیری گە‌شتیاری یۆنان خاتو ئێلێنا كودورا (Elena Kountoura) بەفەرمی بۆ گۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی لە شاری ئاگرینیۆ (Agrinio) بانگێشت کراوە، هەروەها وەک تاکە میدیای کوردی بەشدار دەبین”.

ھە‌روە‌ھا پشتیوان جاف، ئەوەییشی خستە ڕوو، کە لە کۆنگرەکەدا 110 ڕۆژنامەنووس لە 20 وڵاتی ئەورووپاوە بەشدار دەبن بۆ ناساندنی شاری ئگرینیۆ بە‌ میدیا ئە‌ورووپیە‌كان. پشتی-نیوز وە‌ك تاكە‌ میدیای فە‌رمی كوردی تێیدا بە‌ژدار دە‌بێت.

لە‌و كۆنگرە‌ نێودە‌وڵە‌تیە‌دا، سە‌روكی شارە‌وانی نێوی برۆكسێلی پایتە‌ختی بە‌لجیكا تێیدا بە‌ژدار دە‌بێت كە‌ بە‌ رە‌گە‌ز یۆنانیە‌ و ھە‌روە‌ھا چە‌ند ئە‌ندام پە‌رلە‌مانێكی یە‌كێتی ئە‌ورووپاش بە‌ژدار دە‌بن.

پشتیوان جاف گووتیشی: “کۆنگرەکە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لە‌ بە‌رواری 29-11-18 تا 2-12-18 بەردەوام دەبێت، ئامانج لە بانگێشتکردنی ڕۆژنامەنووسانیش ناساندنی ئەو شارە و کلتور و شوێنەوارەکانیەتی، بۆ ئەوەی ببێنە ناوچەیەکی گەشتیاری”.

 

نامه‌ی فه‌رمی وه‌زیری گه‌شتیاری یۆنان Elena Kountoura بۆ Pishti-News
نامه‌ی فه‌رمی وه‌زیری گه‌شتیاری یۆنان Elena Kountoura بۆ Pishti-News

 

 

زرنگ وریا

پە‌یامنێری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button