
كۆچبەرێكی بە رەگەز عێراقی هەوڵدەدات بە مەلەکردن كەنداوی نێوان فەرەنساو بەریتانیا ببڕێت بە مەبەستی گەیشتن بە بەریتانیا، بەڵام لاشەکەی لە کەناراوەکانی بەلجیکادا دەدۆزرێتەوە.
نوسینگەی داواكاری گشتی ناوچەیی لە وڵاتی بەلجیكا ڕایگەیاند”كۆچبەرێكی بە رەگەز عێراقی دوای شكستهێنانی لەبەرزكردنەوەی داوانامەی مافی پەنابەری لە ئەڵمانیا، هەوڵدەدات بە مەلە كەنداوی نێوان فەرەنساو بەریتانیا ببڕێت بە مەبەستی گەیشتن بە بەریتانیا، بەڵام گیان لەدەستدەدات و لاشەكەی لە كەناراوەكانی بەلجیكادا دەدۆزرێتەوە.
ئاژانسی هەواڵی بەلجیكا بڵاویکردۆتەوە”ئەم هاوڵاتیە تەمەنی;48؛ ساڵەو لاشەكەی لە نزیك ئاشێكی ’هەوا‘ بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا دۆزراوەتەوە، کە چوپێكی لەبەردابووە و جانتایەكی لابووە كە ناسنامەكانی تێدایە“.
لای خۆیشیەوە كارل دیكالۆری پارێزگاری ویلایەتی ڕۆژئاوای فلاندەزی ڕونیکردووەتەوە”تا ئێستا یەكەمجارە لاشەی كۆچبەرێك لەم ڕۆخەدا بدۆزرێتەوە“.