کوردستان

تەرمی كەسێك بەسووتاوی لە نێو ئۆتۆمبێلەكەیدا دەدۆزرێتەوە

تەرمی عەبدولخالق حەمەدئەمینی تەمەن 57 ساڵ، بەسووتاوی لەنێو ئۆتۆمبێلەكەی خۆی لە نزیك شارۆچكەی كەسنەزان دۆزرایەوە.
بەگوتەی شایەت حاڵێکیش “ئۆتۆمبێلەكەشی سووتاوە”.

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە، بەڵام هیچ کەسێک ئامادە نەبوو لێدوان بدات سەبارەتبە ڕووداوەکە.

کەسە نزیکەکانی عەبدولخالق دەڵێن/ عەبدولخالق ماوەی حەوت رۆژ بوو بێسەروشوێن بوو، كێشەی لەگەڵ كەس نەبووە، كاری سەرەكی پاسەوانی شەوان بووە لەناو بازاڕی هەولێر، داوا دەکەن لێکۆڵینەوەی ورد بکرلت بۆ ڕووداوەکە.

عەبدولخالق دانیشتووی گەڕەكی موفتی شاری هەولێر بووە، خاوەنی پێنج كچ ‌و دوو كوڕ بوو، دوای ئەوەی پاشنیوەڕۆی رۆژی 5-11-2018 لە ماڵ دەرچووە، ئەمڕۆ 12-11-2018 تەرمەكەی بەسووتاوی لەناو ئۆتۆمبێلەكەی خۆی دۆزرایەوە.

محەمەد کاک أحمەد

په‌یامنێری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button