
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ته‌رمی پرۆفیسۆر جه‌مال نه‌به‌ز نوسه‌ر و بیرمه‌ند گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و شارى سلێمانى به‌ڕێ ده‌كرێت و لەگۆڕستانی گردی شێخ مارف ده‌نێژرێت.
كاتژمێر (6:00)ـی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە(2018/12/22)تەرمی پرۆفیسۆر د. جەمال نەبەز گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر،و له‌لایه‌ن سه‌فین دزه‌یى وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و به‌رپرسانی ئیداری و كه‌سوكارییه‌وه له فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر پێشوازى لێكرا.
بڕیاره هه‌ر ئه‌مڕۆ ته‌رمى پرۆفیسۆر جه‌مال نه‌به‌ز به‌ره‌و شارى سلێمانى به‌ڕێبكرێت ،و له گۆڕستانی گردی شێخ مارف له شاری سلێمانی به‌خاكده‌سپێردرێت.
پڕۆفیسۆر د. جەمال نەبەز كەسایەتییەكی دیاری نیشتمانی، نەتەوەیی و دیاری كوردستان بووە، لە چەندان بواری جیاوازدا خزمەتی بە گەل و نیشتمانەكەی كردووە، شوێنپەنجەی خزمەت و بەخششەكانی هەمیشە دیار و درەوشاوەن.
پڕۆفیسۆر(جەمال نەبەز) لە یەكی كانوونی یەكەمی 1933 لە شاری سلێمانی دایك بووە ،قۆناغەكانی خوێندنی لە شاری سلێمانی تەواو كردووە و، لە ناوەڕاستی ساڵی 1950 كۆلیجی زانستی زانكۆی بەغدای تەواو كردووە ،لە وانەكانی فیزیا و بیركاری پسپۆڕیی وەرگرتووە.
رۆژی (2018/12/8) له ته‌مه‌نی 85 ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له بەرلینی پایتەختی ئه‌ڵمانیا كۆچی دواییكرد.