جیهانپه‌نابه‌ران

تە‌رمی گە‌نجێكی كورد لە‌ دە‌ریاكانی ئیتاڵیا دۆزرایە‌وە‌

تە‌رمی گە‌نجێكی كورد لە‌ ئاوی ئیتاڵیا له‌ شاری كرۆتۆنێ لە‌ لایە‌ن ھاوڵاتیە‌كی ئیتاڵی دۆزرایە‌وە‌

كاتژمێر 08:00 بە‌یانی ئە‌مڕۆ، ھاوڵاتیە‌كی ئیتاڵی چاوی بە‌ تە‌رمێك كە‌وت لە‌ ناو ئاوی كرۆتۆنێ و بە‌ پە‌لە‌ پۆلیسی لێ ئاگادار كردە‌وە‌.

لە‌ ھە‌مان كات دا ، لە‌ گە‌ڵ پۆلیس دا، شارە‌وانی ئە‌و ناوچە‌یە‌، Gino Murgi, گە‌یشتنە‌ شوێنی رووداوە‌كە‌.

تە‌رمی گە‌نجە‌ كوردە‌كە‌، 300 مە‌تر دوور لە‌ شوێنی رووداوی غە‌رق بوونی یە‌ختە‌كە‌ بوو كە‌ بە‌رە‌بە‌یانی 10/01/2018 روویدا.

دوای لێكۆلینە‌وە‌ دە‌ركە‌وت لە‌ %98 كە‌ ئە‌مە‌ تە‌رمی ھە‌ڵكە‌وت عە‌لیە‌ كە‌ لە‌ رۆژی 10ی ئە‌م مانگە‌ نادیارە‌.

رووداوی غە‌رقبوونی یە‌ختی كوردە‌كان:

بە‌رە‌بە‌یانی 10/01/2019، یە‌ختێك بە‌ 51 كۆچبە‌ری كوردە‌وە‌‌ گە‌یشنە‌ خاكی ئیتاڵیا نزیك شاری كرۆتۆنێ، بە‌ ھۆی رووداوێكی نادیار، یە‌ختە‌كە‌یان غە‌رق بوو و گشت كۆچبە‌رە‌ كوردە‌كان كە‌وتنە‌ ناو دەریاكە .

دوای رزگار كردنیان، یە‌كێك بە‌ ناوی ھە‌ڵكە‌وت عە‌لی نادیار بوو و كۆچبە‌رە‌كانی دیكە‌یش ئاماژە‌یان بە‌وە‌ دە‌دا كە‌ ئاوە‌كە‌ ڕایكێشا و نە‌یتوانی خۆی رزگار بكات.

ئە‌مڕۆ دوای 10 رۆژ، ئاوە‌كە‌ تە‌رمی ھە‌ڵكە‌وت محمد عە‌لی تە‌مە‌ن 22 ساڵ، گە‌ڕاندە‌وە‌ بۆ وشكانی.

لە‌ ھە‌مان كات دا، ماڵپە‌ری فە‌رمی CrotoneNews, سوپاسی زانیاریە‌كانی ماڵپە‌ری فە‌رمی Pishti-News دە‌كات بۆ ناردنی وێنە‌ و زانیاری ھە‌ڵكە‌وت محمد عە‌لی و توانرا ئە‌مڕۆ تە‌رمە‌كە‌ی بدۆزرێتە‌وە‌.

بە‌ڕێبە‌ری CrotoneNews, برونۆ پالێرمۆ (Bruno Palermo) پە‌یوە‌ندی بە‌ بە‌ڕێوبە‌ری Pishti-News كرد و پێی ڕاگە‌یاند, كە‌ لە‌ ئێستادا 2 خزمی ھە‌ڵكە‌وت محمد عە‌لی لە‌ ئیتاڵیادا ھە‌ن، یە‌كێكیان لە‌ ئە‌ڵمانیاوە‌ گە‌یشتووە‌ و ئە‌وی دیكە‌یشیان لە‌ بە‌ریتانیاوە‌ و ھە‌ماھە‌نگیان ھە‌یە‌ لە‌ گە‌ڵ پۆلیس و ھێزە‌ ئە‌منیە‌كان و تە‌رمی ھە‌ڵكە‌وتیان ناسیوە‌تە‌وە‌…

ئە‌و قاچاخچیە‌ رووسیانە‌ی كە‌ دە‌ستگیر كراون، سە‌رە‌تا بە‌ تۆمە‌تی كاری قاچاخچێتی تۆمە‌ت بار كران و لە‌ ئێستاش دا تۆمە‌تی كوشتنیشیان لە‌ سە‌رە‌ بە‌ ھۆی دۆزینە‌وە‌ی تە‌رمی ھە‌ڵكە‌وت محمد عە‌لی.

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

بە‌ڕێوبە‌ری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button