په‌نابه‌رانجیهان

تە‌نیا لە‌ ساڵی 2018دا لە‌ دە‌ریای ئیجێ و دە‌ریای ناوڕاست 2.262 كۆچبە‌ر خنكاون.

بە‌ پێی راگە‌یندراوی فە‌رمی UNHCR, لە‌و ساڵە‌دا   113.482 كۆچبە‌ر، لە‌ رێگە‌ی ئاوە‌وە‌ دە‌ربازی وڵاتانی ئە‌ورووپا بوون.

ساڵی 2017 لە‌م دوو دە‌ریادا 3.139 كۆچبە‌ر خنكان یاخود تا ئێستا نادیارن.

بە‌ پێی زانیاریە‌كانی ماڵپە‌ڕی پشتی-نیوز،  وڵاتی ئیسپانیا لە‌ ساڵی 2018دا،  55.756 كۆچبە‌ر روویان تێكرد لە‌ كاتێكدا لە‌ ساڵی 2017دا ، 22.103 كۆچبە‌ری وە‌رگرتبوو، ئە‌مە‌ش وا دە‌كات كە‌ لە‌ زیاتر لە‌ 100% كۆچبە‌ر بە‌رە‌و وڵاتی ئیسپانیا زیادی كردووە‌.

وڵاتی ئیتاڵیا كە‌ حكومە‌تە‌كە‌ی سیاسێتێكی دژ بە‌ پە‌نابە‌ران بە‌ڕێوە‌ دە‌بات، لە‌ ساڵی 2018دا  23.371 كۆچبە‌ری وە‌رگرت، بە‌ڵام لە‌ ساڵی 2017دا ئیتاڵیا  119.369 كۆچبە‌ر روویان كردە‌ ئە‌و  وڵاتە‌.

بە‌ ھە‌مان شێوە‌ وڵاتی یۆنان 32.497 كۆچبە‌ری وە‌ر گرت و لە‌ ساڵی 2017دا زیاتر لە‌ 50.000 لە‌ رێگە‌ی ئاو و وشكانیدا روویان كردە‌ ئە‌م وڵاتە‌.

بە‌ پێی ئامارە‌ فە‌رمیە‌كانی UNHCR, لە‌ ساڵی 2018دا، 13.068 كۆچبە‌ر لە‌ وڵاتی گوینێیای ئە‌فریقا روویان كردە‌ ئە‌ورووپا و 12.745 لە‌ وڵاتی مە‌غرب و 10.347 لە‌ وڵاتی مالی (ئە‌فریقا) و زیاتر لە‌ 9.000 لە‌ وڵاتی سوریا و ئە‌وانی دیكە‌یش لە‌ عێراق و ھە‌رێمی كوردستان و ئە‌ڤغانستان.

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

بە‌ڕێوبە‌ری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button