کوردستان

حزبەکانیی ڕۆژهەڵات داوای ڕیفراندۆم بۆ کوردستان بکەن .

حزبەکانیی ڕۆژهەڵات داوای ڕیفراندۆم بۆ کوردستان بکەن

خەڵکی هەموو شارەکانیی ڕۆژهەڵات لە دەرفەتیی گرتنی جەژنی ڕیفراندۆمی باشوور کەڵکیان وەرگرت و ڕژانە سەرشەقام و باجەکەشی کە دەستگیرکردنی گەلێک لاو و چالاکی مەدەنییە لە نێوخۆ دایان.
ئاشکرایە لە شادی دەربڕینەکاندا نەتەوەی کورد لەو پارچەیە خواستی خۆیشی هێنایە بەرباس و دەنگی سەربەخۆیی بەرزتر کردەوە؛ بۆیە هەنووکە باشترین دەرفەتە لە بواری نێودەوڵەتییەوە ئێوەی حزبەکانیی ڕۆژهەڵاتیش هەوڵی خۆتان بخەنەگەڕ و لە ژێر چاودێریی بیانی ڕیفراندۆمی ڕۆژهەڵات بەڕێوە بچێت.
کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕێ بە ئەنجامگەیاندنی خواستی وەها مەدەنیش نەدات هەر گەلێ قازانجی بۆ کورد هەیە.
هەم مەدەنیبوون و ڕەوابوونیی خەباتەکەمان پتر دەنوێنێ و دەنگی ڕۆژهەڵات بەرز دەکاتەوە هەمیش بەفیڕۆ نەچوونی هاتنەسەرجادەی ئەو گەلە بەشخوارەوەیە و بێگومان کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش بۆ وەرگرتنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی باشوور دەباتە قۆناغێکی باشترەوە.

azad

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button