
به‌ریتانیا یاسایه‌كی نوێ جێ به‌جێ ده‌كات بۆ پێدانی مافی په‌نابه‌ری به په‌نابه‌ران
حكومه‌تی به‌ریتانیا به نیازه یه‌سایه‌كی نوێ جێ به‌جێ بكات بۆ ئه‌وانه‌ی به نایاسایی و یاسایی ڕوو له‌و وڵاته ده‌كه‌ن. به تایبه‌ت گۆڕانكاری له سه‌ر ئه‌و كۆچبه‌ر و په‌نابه‌رانه ده‌كرێت كه به نایاسایی ڕوو له به‌ریتانیا ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش گۆڕانكاریه‌كه كه ده‌یان ساڵه پێداچوونه‌وه‌ی به‌سه‌ردا نه‌كراوه.
وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیا، پریتی پاتێل، ده‌ڵێت، ئه‌مانه‌وێت مافی په‌نابه‌ری بده‌ن به‌وانه‌ی له ڕێگه یاساییه‌كانه‌وه ڕوو له وڵاته‌كه‌مان ده‌كه‌ن. ئه‌وانه‌ی به نایاسایی ده‌گه‌نه به‌ریتانیا، هه‌مان مافیان نابێت له گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی به یاسایی گه‌یشتوونه‌ته به‌ریتانیا.
بۆ نمونه، هه‌ر كۆچبه‌رێك به نایاسایی، واته به بارهه‌ڵگر و چووپ و به‌له‌م ڕوو له به‌ریتانیا بكات تاكو داوای مافی په‌نابه‌ری بكات، هه‌مان مافی ئه‌وه‌ی نابێت له گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه به یاسایی، ڕوو له به‌ریتانیا ده‌كه‌ن. بۆ نمونه به كاتێك ئه‌ندامێكی خێزانێك له وڵاتێكه‌وه وه‌رده‌گیرێت به مه‌به‌ستی پێكهێنانی ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی به نایاسایی ڕوو له به‌ریتانیا ده‌كات، هه‌مان موچه‌ی ئه‌وه وه‌رناگرێت كه به یاسایی ده‌گاته به‌ریتانیا.
وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیا گۆڕانكاری جدی ده‌كات له چۆنیه‌تی پێدانی مافی په‌نابه‌ری، ده‌شڵێت ئه‌وه‌ی به نایاسایی ده‌گاته به‌ریتانیا، ئه‌گه‌ر مافی په‌نابه‌ریش وه‌ربگرێت مافه‌كانی زۆر جیاواز ده‌بێت. مافه‌كه‌ی كاتی ده‌بێت و هه‌ر كاته‌ك بمانه‌وێت ده‌توانین مافه‌كه‌ی لێ وه‌ربگرینه‌وه و دیپۆرتی وڵاته‌كه‌ی بكه‌ینه‌وه.
له به‌رامبه‌ردا ئه‌وه‌ی به یاسایی ده‌گاته به‌ریتانیا، ڕاسته‌وخۆ مافی په‌نابه‌ری (دایمیی) پێده‌درێت كه ئه‌مه‌ش له ڕابردوو دوای 5 ساڵ بۆت هه‌بوو داوای بكه‌ی به‌ڵام به‌م یاسایه ڕاسته‌وخۆ وه‌ری ئه‌گری.
هه‌روه‌ها له‌مه‌و دوا ئه‌و قاچاخچیانه‌ی ده‌ستگیر ده‌كرێن كه په‌نابه‌ر و كۆچبه‌ر ڕه‌وانه‌ی به‌ریتانیا ده‌كه‌ن، به زیندانی ئه‌به‌دی (هه‌میشه‌یی) زیندان ده‌كرێن (له 11 تا 20 ساڵ)
پریتی پاتێل (Priti Patel) وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیا به BBC ڕاگه‌یاند، ئه‌م یاسایه بانده قاچاخچێتیه‌كان ناهێڵێت چونكه كۆچی نایاسایی ژیانی كۆچبه‌ران ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی زیاد بوونی بانده قاچاخچیه‌كان.
پاتێل ئاماژه به‌وه‌ش دا، كه ئامانجیان ئه‌وه‌یه ئیدی له داهاتوودا كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ران له ڕێگه‌ی یاساوه ڕوو له به‌یرتانیا بكه‌ن، به تایبه‌ت ئافره‌ت و منداڵ و خێزان كه له كه‌مپ و ژیانێكی زۆر سه‌ختدان له وڵاتانی جیهاندا.
به پێی زانیاریه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیا، ئه‌و سیسته‌مه‌ی له ئێستادا هه‌یه هیچ ڕێگه چاره‌یه‌ك ناگرێته بۆ ئه‌وانه‌ی كه كه‌یسه‌كانیان ناڕاستن و به‌ڵگه‌یان نیه، ئه‌وه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی حكومه‌تی ئه‌و وڵاته نه‌توانێت به ئاسانی ئه‌و جۆره كۆچبه‌ر و په‌نابه‌رانه دیپۆرتی وڵاته‌كانی خۆیان بكاته‌وه.
پریتی پاتێل، وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیا:
هه‌ر كه‌سێك ده‌یه‌وێت داوای مافی په‌نابه‌ری بكات، ده‌بێت له یه‌كه‌م وڵاتی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا داوای بكات، نه‌ك ڕوو له به‌ریتانیا بكه‌ن.
له ئێستادا له په‌یوه‌ندیداین له گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێكی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئه‌و په‌نابه‌رانه وه‌رگرنه‌وه كه یه‌كه‌م جار له‌وێ داوای مافی په‌نابه‌ریان كردووه.
یه‌كێك له ئه‌گه‌ره‌كانی حكومه‌تی به‌ریتانیا بۆ ڕێگری گرتن له كۆچی نایاسایی ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌وه‌ی داوای مافی په‌نابه‌ری ده‌كات، ڕه‌وانه‌ی وڵاتێكی دیكه بكرێت تاكو لێكۆڵینوه له سه‌ر كه‌یسه‌كه‌ی ده‌كرێت، وه‌ك وڵاتی ئوسترالیا.
به پێی ئاماره فه‌رمیه‌كان له ساڵی 2020دا له وڵاتی به‌ریتانیا 39,099 په‌نابه‌ری عێراقی و كورد و ئێران و ئه‌لبانی داوای مافی په‌نابه‌ریان كردووه.
سه‌رچاوه: Daily Mail ، BBC
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News