کوردستان

حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر بڕیاری دادگای فیدڕاڵی له‌سه‌ر ریفراندۆم؛ راگه‌یاند

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه‌و له‌باره‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌وه‌ گفتوگۆی كرد كه‌ داهاتیان هه‌یه‌..

ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی به‌ست.

له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆیدا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌باره‌ی چه‌ند ته‌وه‌رێكه‌وه‌ گفتوگۆی كرد، كه‌ بریتیی بوون له‌ تۆماركردنی كۆمپانیاكان و ده‌ركردنی‌ ڕێنمایی له‌باره‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی داهاتیان هه‌یه‌.
هاوكات سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوونی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕوونیكرده‌وه‌، تاوتوێی دانانی ڕه‌سمی به‌كاربردنی ناوخۆیی له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانی جگه‌ره‌ و تووتن كراوه‌، كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه‌ پێشنیاز كراوه‌..

پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ش سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا له‌ باره‌ی پرسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆم له‌لایه‌ن دادگای فیدراڵییه‌وه‌ رایگه‌یاند ” بریاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی تاكلایه‌نه‌ بووه‌و بڕیاره‌كه‌ش ته‌میزناكرێته‌وه‌”

ووتیشی” ئێمه‌ باسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و هه‌ڵنه‌وه‌شاندنه‌وه‌ی ریفراندۆم ناكه‌ین”

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button