په‌نابه‌ران

حكومه‌تی هه‌نگاریا خواردن له‌ په‌نابه‌ران قه‌ده‌غه‌ ده‌كات

حكومه‌تی هه‌نگاریه‌ به‌ ئه‌نقه‌ست خواردنی په‌نابه‌رانی وڵاته‌كه‌ی قه‌ده‌غه‌ ده‌كات به‌ تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه‌ ڕه‌فزیان وه‌رگرتوو.

ماوه‌یه‌كه‌ حكومه‌تی هه‌نگاریه‌، خواردن له‌و كۆچبه‌ر و په‌نابه‌رانه‌ قه‌ده‌غه‌ ده‌كات كه‌ ڕه‌فزیان وه‌رگرتووه‌، به‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ به‌ جێبهێڵن، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه‌ له‌ سیاسه‌ته‌ تووندڕه‌ویه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێو وڵاته‌ ڤیكتۆر ئۆربان.

له‌ هه‌مان كاتدا UNHCR به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌نگاریایان تۆمه‌تبار كردووه‌ كه‌ به‌ڵگه‌یان لایه‌، خواردن له‌ 21 كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ر قاده‌غه‌ كراوه‌ كه‌ له‌ ڕه‌فزیان وه‌رگرتووه‌ و له‌ كه‌مپی داخراو ده‌مێننه‌وه‌. هه‌ندێكیان بۆ ماوه‌ی 5 رۆژ خورادنی له‌و كه‌مپه‌ وه‌رنه‌گرتووه‌، ئه‌مه‌ش به‌مه‌بستی ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه‌ ڕه‌فز وه‌رده‌گرن، وڵاته‌كه‌ به‌ زۆره‌مله‌ به‌جێ بهێڵن.

له‌ مانگی سێپته‌مبه‌ری 2018, به‌رپرسی UNHCR له‌ هه‌نگاریا، میشێل باچێلێت، هه‌نگاریای تۆمه‌تبار كرد كه‌ خواردن نادات به‌ په‌نابه‌ران و كۆچبه‌ران كه‌ له‌ سنوری سڕنیاوه‌ ده‌گه‌نه‌ ئه‌و وڵاته‌. له‌و كاته‌دا، به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌نگاریا، به‌ڵێنیان دا كه‌ ئه‌م جۆره‌ كارانه‌ ڕابگرن و هاوكاری زیاتری په‌نابه‌ران و كۆچبه‌ران بكه‌ن.

سه‌باره‌ت به‌م دۆخه‌، راڤینا سامداسانی، به‌رپسێكی دیكه‌ی UNHCR، ڕایگه‌یاند:

هه‌ر په‌نابه‌رێك كه‌ ڕه‌فز وه‌رده‌گرێت، جودا له‌ ئافره‌ته‌ دووگیانه‌كان، به‌ شێوه‌یه‌كی نافه‌رمی، خواردنیان پێناده‌ن تاكو په‌نابه‌ره‌كه‌ له‌ سه‌ر داوای خۆی وڵاته‌كه‌ جێبهێڵێت. ئه‌وه‌ش كارێكی زۆر خراپه‌ بۆ ته‌ندروستی په‌نابه‌ران، ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ژیانیان بكه‌وێته‌ مه‌ترسیه‌وه‌، ئه‌مه‌ دژی مافی مرۆڤه‌.

له‌ حه‌فته‌ی ڕابردوو، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌نگاریا له‌ كۆنگه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌و هێشته‌ وڵامیان وه‌رنه‌گرتووه‌ له‌ سه‌ر كه‌یسه‌كانیان، به‌رده‌وام ده‌بن له‌ مانه‌وه‌یان له‌ خان و هاوكاری مرۆیی، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه‌ش كرد كه‌ حكومه‌تی هه‌نگاریا هیچ به‌رپرسیاره‌تیه‌ك هه‌ڵناگرێت له‌و كۆچبه‌رانه‌ی له‌ هه‌نگاریا ده‌ژین و داوای مافی په‌نابه‌رێتیان نه‌كردووه‌ و ئه‌وانه‌یش كه‌ ڕه‌فزیان هه‌یه‌.

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button