جیهان

حكومه‌تی هه‌نگاریا ده‌یه‌وێت به‌ یاسای په‌رله‌مان په‌نابه‌ر له‌ وڵاته‌كه‌ی نه‌هێڵێت

حیزبی فیدێز (Fidesz) كه‌ حیزبی ده‌سه‌ڵاتی وڵاتی هه‌نگاریایه‌، به‌ نیازه‌ ده‌ستور بگۆڕێت و به‌ یاسای په‌رله‌مان چی تر نه‌هێڵێت و وابكات له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا كه‌ داوای لێ نه‌كات بۆ داباشكردنی په‌نابه‌ران هه‌نگاریاش په‌نابه‌ر وه‌ربگرێت.

سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌نگاریا، ڤیكتۆر ئۆربان (Viktor Orbán), ساڵی 2016 هه‌وڵیدا، ده‌ستور بگۆڕێت و رێگه‌ نه‌دات به‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا، په‌نابه‌ری بۆ بنێرێت، به‌ڵام له‌ نێو په‌رله‌مانی هه‌نگاریا، نه‌یتوانی زۆرینه‌ی ده‌نگ بهێنێت.

ماتێ كۆكسیس (Máté Kocsis) ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌نگاریا

به‌ڵام له‌ 8ی 4ی 2018 كه‌ هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام درا، حیزبی فیدێز،بۆ سێیه‌م جار هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌ و ئه‌م جاره‌یان له‌ جارانی پێشوتر ده‌نگی زیاتری به‌ده‌ست هێنا ئێستا ده‌توانێت هه‌موو یاسایه‌ك بگۆڕێت به‌ بێ ئه‌وه‌ی پێویستی به‌ ده‌نگدانی ناو په‌رله‌مان بێت.

ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌نگاریا، ماتێ كۆكسیس (Máté Kocsis)، ڕایگه‌یاند كه‌ حكومه‌تی هه‌نگاریا یاسای په‌نابه‌ران له‌ نێو په‌رله‌مانی هه‌نگاریا ده‌گۆڕێت و هه‌روه‌ها یاسای كار كردن و دامه‌زراندنی  رێكخراوه‌ نا حكومه‌یه‌كان له‌و وڵاته‌ زۆر قورستر ده‌كات به‌ مه‌به‌ستی راگرتنی هاتنی په‌نابه‌ران و وه‌رگرتنیان له‌ وه‌كێتی ئه‌وروپا.

 

 

دیار ئه‌حمه‌د عومه‌ر (Diyar Ahmed Omar)

 

 

 

 

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button