
حكومه‌تی یۆنان ڕۆژی دووشه‌ممه داوای له یه‌كێتی ئه‌وروپا كرد، دابه‌شكردنی په‌نابه‌ران به وڵاتانی ئه‌ندام ده‌ست پێبكات
له سه‌ره‌تای مانگی 7ه‌وه تا ئێستا ڕێژه‌ی كۆچبه‌ران و په‌نابه‌ران له دورگه‌كانی یۆنان زیادیان كردووه و به تایبه‌تی له 7/7/19ه‌وه تا ئه‌مڕۆ، ڕۆژ نه‌بووه كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ر به چوپه‌وه ڕوو نه‌كه‌نه دورگه‌كانی یۆنان.
به پێی وته‌ی وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان، ڕێژه‌ی هاتنی كۆچبه‌ران له دورگه‌كانه‌وه له %17 زیادی كردووه، به تایبه‌تی له دورگه‌كانی لێسڤۆس و سامۆس و خیۆس و كۆس و لێرۆس، ژماره‌ی كۆچبه‌ران و په‌نابه‌ران گه‌یشتۆته 20.000 كه‌س. ئه‌مه‌ش مه‌ترسی بۆ حكومه‌تی یۆنان دروست كردووه كه ناتوانێت هاوكاری ئه‌و هه‌موو په‌نابه‌رانه بكات و لێكۆڵینه‌وه له سه‌ر كه‌یسی هه‌موویان بكات.
له هه‌مان كاته‌دا، وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان، یۆرگۆس كوموچاكۆس (Giorgos Koumoutsakos) به میدیاكانی ڕاگه‌یاند: زۆربه‌ی كۆچبه‌ران ڕوو ده‌كه‌نه دورگه‌ی لێسڤۆس ڕێژه‌ی په‌نابه‌رانی ئه‌و دورگه‌یه ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر ده‌كات. به‌راورد به ساڵی 2015, ئه‌مساڵ ته‌نیا ئه‌و دورگه‌یه له %44 ڕێژه‌ی په‌نابه‌رانی زیادی كردووه. هه‌روه‌ها ته‌نیا له ڕۆژی 9/8/19دا 250 په‌نابه‌ر به چووپه‌وه له كه‌نار ئاوه‌كانی توركیاوه گه‌یشتنه دورگه‌ی لێڤۆس…
به‌ڕێز كوموچاكۆس، جه‌ختی له‌وه‌ش كرد كه یۆنان وه‌ك یه‌كه‌م وڵاتی ئه‌وروپا، كه كۆچبه‌ران و په‌نابه‌ران ڕووی تێده‌كه‌ن له وڵاتانی ئاسیاوه، سنوری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپایشه و پێویسته چاره‌سه‌رێكی بۆ بدۆزرێته‌وه و له چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌شدان، وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌ماهه‌نگیه‌ك دروست بكه‌ن بۆ هه‌ڵمه‌تی دابه‌شكردنی په‌نابه‌ران.
كوموچاكۆس له كۆتاییدا ڕایگه‌یان:
دڵنیان به‌وه‌ی كه یه‌كێتی ئه‌وروپا چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م دۆخه ده‌دۆزێته‌وه سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی په‌نه‌ابه‌ران و یاسای پێدانی مافی په‌نابه‌ری
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News