
حكومه‌تی یۆنان به نیازه هه‌لی كار بۆ په‌نابه‌ران بڕه‌خسێنێت به مه‌به‌ستی تێكه‌ڵ بوونیان به كه‌لتور و كۆمه‌ڵگای یۆنانیدا
حكومه‌تی یۆنان به نیازه ده‌زگایه‌ك دروست بكات كه تایبه‌ت ده‌بێت به دۆزینه‌وی هه‌لی كار له بوواری كشتوكاڵه‌وه بۆ په‌نابه‌ران به مه‌به‌ستی تێكه‌ڵبوونیان له گه‌ڵ كه‌لتور و كۆمه‌ڵگای وڵاتی یۆنان‌دا.
به پێی ڕۆژنامه‌و یۆنانی ”TA NEA”, وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی یۆنان پێشنیارێكی ئاماده كردووه به هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌نابه‌ران بۆ ڕه‌خساندنی هه‌لی كار بۆ په‌نابه‌ران و كۆچبه‌ران له بواری كشتوكاڵه‌وه.
بیرۆكه‌كه‌ی حكومه‌تی یۆنان بیرۆكه‌یه‌كی ئاسانه و ده‌توانرێت جێ به‌جێ بكرێت
ده‌زگای په‌نابه‌ران
له داهاتوودا ده‌زگایه‌ك دروست ده‌كرێت كه تایبه‌ت ده‌بێت به دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ هه‌موو ئه‌و په‌نابه‌ر و كۆچبه‌رانه‌ی داوای مافی په‌نابه‌رییان كردووه و ده‌توانن كار بكه‌ن.
به پێی ئاماره‌كان له ئێستادا 66.000 په‌نابه‌ر هه‌ن كه ئافیمی و ئامكه‌یان هه‌یه (ΑΦΜ و AMKA) توانای كار كردنیشیان هه‌یه. هه‌ر بۆیه حكومه‌تی یۆنان به نیازه بۆ كاری كشتوكاڵی به تایبه‌ت كۆ كردنه‌وه‌ی زه‌یتوون له دورگه‌ی كریتی و ناوچه‌كانی دیكه‌یش، وه‌به‌رهێنانی پرته‌قاڵ و میوه‌ی دیكه‌یش، كاری كۆكردنه‌وه‌ی لۆكه، په‌نابه‌ران و كۆچبه‌ران به پێی پێویست به‌كار بێنێت.
وه‌ك باس ده‌كرێت ئه‌م بیرۆكه‌یه ئه‌گه‌ری هه‌یه گۆڕانكاریه‌كی گرنگ و به‌هێز دروست بكات له ئابوری یۆنان و كوشتوكاڵى یۆنان‌دا.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه كه جوتیارانی یۆنان له چاوپێكه‌وتنێكدا له گه‌ڵ وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان‌دا گله‌ی و گازنده‌ی خۆیان ئاره‌سته كردوون كه كرێكاریان ده‌ست ناكه‌وێت كاری كوشتوكاڵى بكه‌ن، هه‌ندێك جار له وڵاتی ئه‌بانیاوه گه‌نج ده‌هێنن تاكو كاری كوشتوكاڵیه‌كانیان ڕانه‌وه‌ستێت.
وه‌زیری كشتوكاڵی یۆنان ده‌یه‌وێت بۆ هاوكاری جوتیاره یۆنانیه‌كان و په‌نابه‌ران و كۆچبه‌ران به‌كار بێنێت كه هه‌ردوڵا قازانج ده‌كه‌ن.