
به بڕیاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یۆنان و وه‌زیری پاراستنی هاوڵاتیانی یۆنانی، 12 وڵات خرانه لیستی ئارامیه‌وه
به پێی واژووی دوو وه‌زیری یۆنانه‌وه 12 وڵات خرانه لیستی ئارامه‌وه و ناتوانم وه‌ك په‌نابه‌ر داوای مافی په‌نابه‌ری بكه‌ن:
- گانه (وڵاتێكی ئه‌فریقا)
- سێنێگال (وڵاتێكی ئه‌فریقا)
- تۆگۆ (وڵاتێكی ئه‌فریقا)
- گامبیا (وڵاتێكی ئه‌فریقا)
- مه‌غریب
- جه‌زاییر
- تونس
- ئه‌لبانیا
- جۆرجیا
- ئوكرانیا
- هیند
- ئه‌رمه‌نیا
جێگه‌ی پرسیاره كه له‌م لیسته‌دا وڵاتی پاكستان و ئه‌ڤغانستان بوونیان نیه، كه له ڕابردوودا، چه‌ند به‌رپرسێكی حكومه‌تی یۆنان له میدیاكاندا ئه‌وه‌یان ڕاده‌گه‌یاند كه له‌مه‌و دوا ئه‌ڤغانی و پاكستانی وه‌ك په‌نابه‌ر ناسێنرێن چنكه زۆربه‌یان بۆ بژێوی ژیانی خۆیان ڕوو ده‌كه‌نه وڵاتانی ئه‌وروپا.
به پێی ماده‌ی 87ی یاسای 4636/2019 سه‌باره‌ت به مافی په‌نابه‌ری، هه‌ر كه‌سێك داوای مافی په‌نابه‌رێتی ده‌كات به‌ڵام ناڵێت كه وڵاته‌كه‌ی وڵاتێكی كێشه له‌سه‌ره و مه‌ترسیه بۆ ژیانی خۆی، به‌ڵام له پێنای هۆكاری دیكه (كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوری) داوای مافی خۆی ده‌كات، یۆنان ده‌توانێت ئه‌و وڵاته بخاته لیستی ئارامه‌وه.
به پێی هه‌مان یاسا، هه‌ر كه‌سێك له وڵاتێكی ئارامه‌وه ڕوو بكاته یۆنان و داوای مافی خۆی بكات، كه‌یسه‌كه‌ی زۆر به‌خێرایی وڵام ده‌درێته‌وه، چونكه ده‌خرێته چوارچێوه‌ی كۆچبه‌ر نه‌ك په‌نابه‌ر و مافه‌كانیشی جیاواز ده‌بن له مافی په‌نابه‌ریی.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕه‌وبه‌ری Pishti-News