کوردستان

حه‌شدی شه‌عبی فێڵی له‌ پاڤێڵ تاڵه‌بانی كرد

به‌ پێی زانیاریه‌كان، هه‌ر ئه‌مڕۆ پاڤێڵ تاڵه‌بانی په‌یوه‌ندی به‌ سه‌رکرده‌ سه‌ربازیه‌کانی یه‌کێتیه‌وه‌ ده‌کات به‌هانای که‌رکوک و ناوچه‌کانه‌وه‌ بچن و هه‌ڵه‌ی ڕێکه‌وتنی خۆیان له‌گه‌ڵ قاسم سلێمانی ڕاست بکه‌نه‌وه‌ ، چونکه‌ سوپای ئێران و به‌غداد له‌ دوێنێوه‌ وه‌ڵامی په‌یوه‌ندیه‌کانیان ناداته‌وه‌ و له‌ دوای داگیر‌کردنی که‌رکوک و ناوچه‌کان فێڵیان لێ کردوون پێیان وتوون کاری ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئێوه‌ش ته‌واو بووه‌ ..

هه‌روه‌ها حەشدی شەعبی لەشاری کەرکوک ھێزەکانی ئاسایش و دەزگای زانیاری سەر بەیەکێتی چەک کراون و سوکایەتیان پێدەکرێ.

هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ له‌ كه‌ركووك ئاسايش ده‌رده‌كه‌ن و ناهێڵن چه‌ك هه‌ڵبگرن.

پێش كه‌مێك، مه‌لا به‌ختیار و پاڤێڵ تاڵه‌بانی له‌ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، توشی ده‌مه‌ قاڵێیه‌كی زۆر بووه‌ به‌ شه‌ڕیان و مه‌لا به‌ختیار زله‌یه‌كی له‌ پاڤێڵ تاڵه‌بانی داوه‌ و به‌په‌له‌، پاسه‌وانه‌كانیان هێوریان كرده‌ه‌نه‌ته‌وه‌…

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button