جیهان

حوكومه‌تی ئیتاڵیا له‌ سه‌ر ئه‌م هۆكاره‌، مافی په‌نابه‌رێتی له‌ په‌نابه‌رێك وه‌رگرته‌وه‌

په‌نابه‌رێكی سۆماڵی ته‌مه‌ن 20  ساڵ به‌ هۆی ده‌ستدرێژی سێكسی به‌رامبه‌ر ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 68  ساڵ له‌ وڵاتی ئیتاڵیا ده‌ستگیر كرا.

سالێبان نور شایب ناوی ئه‌و په‌نابه‌ره‌ سۆماڵیه‌یه‌ كه‌ دوای ته‌نها یه‌ك مانگ له‌ وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی له‌ ئیتاڵیا ده‌سدرێژی سێكسی به‌رامبه‌ر ئافره‌تێكی به‌ ڕه‌گه‌ز ئیتاڵی ئه‌نجامدا، چه‌ن هاوڵاتیه‌كی ئیتاڵی كه‌ ڕوداوه‌كه‌یان بینی به‌ پۆلیسیان ڕاگه‌یاند پێش ڕووداوه‌كه‌ له‌ شه‌قامه‌كه‌دا خۆی ڕووت كردبۆوه‌،

له‌ بڵاوكراوێكا ڕۆژنامه‌ی Repubblica ئاشكرای كرد كه‌ په‌نابه‌ره‌ سۆماڵیه‌كه‌ په‌لاماری ئافره‌ته‌ ئیتاڵیه‌كه‌ی داو ده‌سدرێژی سێكسی به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدا و له‌ هه‌مان كاتیشدا هاوڵاتیه‌ ئیتاڵیه‌كه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ وای هه‌ست كرد په‌نابه‌ره‌ سۆماڵیه‌كه‌ به‌ نیازی كوشتنیه‌تی، سالیبان نور له‌ لایه‌ن پۆلیسی ئه‌بروزۆی ئیتاڵی ده‌ستگیر كراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر هۆكاری ئه‌م ڕووداوه‌ ده‌كه‌ن.

ماوه‌یه‌كه‌ چه‌ن ڕووداوی جۆراو جۆرو نه‌خوازراو له‌ لایه‌ن په‌نابه‌رانه‌وه‌ له‌ شارو شارۆچكه‌كانی ئیتاڵیا به‌رامبه‌ر هاوڵاتیانی ئیتاڵی ئه‌نجام ده‌درێن له‌ هه‌ندێك شارۆچكه‌ی ئیتالی كه‌ ڕێژه‌ی په‌نابه‌ری زۆرا هاوڵاتیان هه‌ست به‌ ئه‌منیه‌ت ناكه‌ن ،

وه‌زیری ناوخۆی ناوخۆی ئیتاڵیا ماتێیۆ سالفینی چه‌ن جارێك له‌ میدیاكانه‌وه‌ ڕای گه‌یاندووه‌ كه‌ هه‌ر په‌نابه‌رێك كاری نه‌شیاو ئه‌نجام بدات مافی په‌نابه‌رێتی لێوه‌رده‌گیرێت و دیپۆرتی وڵاته‌كه‌ی ده‌كرێته‌وه‌.

 

هه‌ڵۆ خه‌لیل

په‌یامنێری Pishti-News

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button