Uncategorized

حکومەتی هەرێم سەرجەم چالاکیەکانی نەورۆزی ڕاگرت

حكومەتی هەرێمی كوردستان ماتەمی بۆ قوربانیانی ڕووداوەكەی موسڵ راگەیاند ،سەرجەم چالاكی و ئاهەنگە فەرمییەكانی جەژنی نەورۆزیشی ڕاگرت.

حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەپەیامێكی هاوخەمیدا كە ئەمڕۆ هەیینی (22ی ئاداری 2019) بڵاویكردووەتەوە، ڕایگەیاندووە” خەم و پەژارەی قووڵی خۆمان ڕادەگەیەنین بۆ كارەساتی گیانلەدەستدانی دەیان كەس لە هاووڵاتیانی شاری مووسڵ كە دوێنێ لە ڕووباری دیجلەدا بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمێكەوە گیانیان سپارد.”

حکومەتی هەرێم ڕایشیگەیاندووە” حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەشدار و هاوبەشی ماتەمی گشتییە لە عێراق و بەم بۆنەیەشەوە چالاكی و ئاهەنگە فەرمییەكانی جەژنی نەورۆز ڕادەگرێت.”

پاشنیوەڕۆی پێنجشەممە 21ی ئاداری 2019 لە دوورگەی گەشتیاری موسڵ، بەهۆی ژێرئاو كەوتنی بەلەمێكی گەشتیاری ، نزیكەی 100 كەس خنكان و ژمارەیەكی تریش بێسەروشوێن بوون، جگە لەوەش 50 سەرنشینی تری ناو بەلەمەكە ڕزگار كران.

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button