په‌نابه‌ران

حکومەت ھەرێم و عێراق لە سەر یەختە نوقوومبووەکەی یۆنان ھاتنە دەنگ

دوای بەدواداچوونێکی تایبەت لە لایەن تیمی ڕۆژنامەوانی پشتی-نیوزەوە، حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە تایبەتی پەیوەندیەکانی دەرەوە ھاتنە دەنگ.

سەرەتا پەیوەندیمان کرد بە مەکتەبی سەفین دزەیی کە جەنابیان بەرپرسیارن لە سەر ئەو بابەتە  لە ڕێگەی بەڕێز کاک عەبدولخالق، وەک پشتی-نیوز کتابێکمان نووسی کە باسی ھەموو زانیاریەکانمان کرد لە سەر یەختە نوقوومبووەکەی یۆنان، ھەروەھا ئامارەکانمان پێ ڕاگەیاندن و لەگەڵ ئەوەشدا چ پێوستە بکرێت لە ئێستادا بۆ دۆزینەوەی یەختەکە و تەرمی ئەو 15 پەنابەرە کوردە کە تا ئێستا نادیارن.

دوای 2 ھەفتە بەڕێز سەفین دزەیی لە ڕێگەی کاک عەبدولخالقەوە وەڵامی پشتی-نیوزی دایەوە

ئێمە وەک حکومەتی ھەرێمی کوردستان پەیوەندیمان کردووە بە کۆنسوڵخانەی یۆنان لە ھەولێر و ئەوانمان لە ڕووداوەکە ئاگادار کردۆتەوە و چاوەڕێی ڕێنمایی ئەوانین تاکو پێمان بڵێن چ پێویست دەکات، ئێمە وەک حکوەتی ھەرێم جێبەجێی بکەین.

پشتیوان جاف: کاک عەبدولخالق، حکومەتی یۆنان ئامادە نیە ھیچ کارێک بۆ دۆزینەوەی ئەو یەختە ئەنجام بدات، بۆیە ئێمە وەک تیمێکی ڕۆژنامەوانی پەیوەندیمان کرد بە بەڕێزتان و ڕێگەی یاساییمان پێ وتن کە پێویستە بڕە پارەیەک تەرخان بکرێت و لە ڕێگەی کۆمپانیایەکی ئەھلی ئەو کارە دەکرێت. مەبەستی ئێمە وەک پشتی-نیوز، دروست کردنی لینکێکە بۆ حکومەتی ھەرێم لەگەڵ ئەو کۆمپانیایە یۆنانیانە و دواتر خۆتان لە گەڵیان بە شێوەیەکی ڕەسمی ڕێک بکەون.

بەڕێز عەبدولخالق: کاک سەفین دزەیی زۆر بە ڕوونی وتی کە ئەوان تەنھا لە ڕێگەی کۆنسوڵخانەی یۆنانەوە کار دەکەن و چاوەڕێی ڕێنمایی ئەوانن.

ئەم چاوپێکەوتنە لە ڕێگەی تەلیفۆنەوە ئەنجام درا و وا دەرکەوت کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئامادە نیە ھیچ کارێکی دیکە بۆ یەختە نوقوومبووەکەی یۆنان بکات. چونکە ئەگەر چاوەڕێی تەنھا کۆنسوڵخانەی یۆنان بن، ڕەنگە تا چەند ساڵێكی دیكەیش لە چاوەڕوانیدا بمێنن، چوونکە حکومەتی یۆنان و ھێزی دەریاوانی یۆنانیش گەڕان بە دوای یەختەکە لە دوای 4 ڕۆژ لە ڕووداوەکەی ڕاوەستاند بە فەرمی و لە ئێستاشدا ھیچ بەدواداچوونێکی فەرمی نیە لە لایەن ھیچ کەسێکەوە.

پەرلەمانتارێکی کورد لە پەرلەمانی عێراق کاری جدی بۆ یەختە نوقوومبووەکە کرد

لە ھەمان کاتدا، پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراقدا، کاوە محمد، تاکە کەس بوو کە خودی خۆی پەیوەندی بە پشتی-نیوز کرد و داوای زانیاری تەواوی لێ کردین تاکو لە ڕێگەی بەڕێزیانەوە، کتابێک بکات بۆ وەزارەتی دەرەوەی عێراق و لە حکومەتی عێراقەوە کارێکی جدی بۆ یەختە نوقوومبووکە بکرێت.

دوای ئەوەی کە ئێمە وەک تیمی پشتی-نیوز ھەموو زانیاریەکان و ئامارەکانمان بۆ نارد، بەڕێز، کاوە محەمەد ئەندامی پەرلەمانی عیراق، بە کتابی ڕەسمی داوای لەهەریەک لە (د.محمد علي الحکیم) وەزیری دەرەوەی عیراق و (نوفل بها، موسى) وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عیراق کرد و کە لەرێگەی هەردوو باڵێۆزخانەی عیراق لە یۆنان و ئیتاڵیا کار بۆ دەرهێنانی تەرمی گەنجە خنکاوەکانی دەریای ئایۆن بکەن..
ھەروەھا بۆ هەمان مەبەست قسەی لەگەڵ وەزیری کۆچ و کۆچبەران کردووە و وەزیر پێی راگەیاندووە کە لەم ڕۆژانەوە کار لەسەر ئەم مەوزوعە دەکەن.

بەڵگەنامەکان


بەڕێز کاوە محمەد ئەوەشی بە پشتی-نیوز ڕاگەیاند کە بەم زووانە وەزیری کۆچ و کۆچبەرنی عێراق      لەگەڵ وەزیری دەرەوە تەنسیق دەکەن و پێکەوە کار لە سەر دۆزینەوەی یەختە نوقووبووەکەی یۆنان دەکەن.

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

بەڕێوبەری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button