کوردستان

حەشویەکی دیکەی کورد بۆ سەر مریخ : پارلەمان بۆ پارەمان

 

موئەسەسەیەکی گەورەی چاودێری کردن بەسەر حکومەتدا، نەدەبوو کارێکی وا هەڵە بکەن کە پەرلەمان سوک بکرێت و لە موئەسەسەیەکی تەشریعی و چاودێری بەسەر گەندەڵیدا بەدەنگی خۆیان ببێتە موئەسەسەیەکی خۆچەور کردن و بەکوێلە زانینی خەڵکی کۆمەڵگا!.

نەدەبوو ئێوە کە نوێنەرانی خەڵکن خۆتان لە خەڵک جیابکەنەوەو پێتان وابێت ڕەوایە هەر تاکێکی ئێوە زیاتر لە 13 مووچەی کەسێکی ئاسایی وەربگرێت!.
بوچی کەسێک ڕۆژێ 10هەزار دیناری هەبێت کە قوتۆیە شیرێک و سێ کێلو برنج زیاتر ناکات، بەڵام هی ئێوە ڕۆژانەتان زیاتر بێت لە 130هەزار دینار، کە دوو ڕۆژتان تەقریبەن دەبێتە یەک مانگی کەسێکی ئاسایی!!.

منداڵ و ژیانی ئێوە زۆر نازدارترن لە هی خەڵک؟!، باجیاوازی هەبوایە بەس زۆر زۆر با خانەنشینی یەک ملیون یان ملیون ونیوێک بوایە، خۆ هەر هەموو پەرلەمانتارەکانیش بە پەرلەمانتارانی پێشووش کار و مووچەی دیکەیان هەیەو دوایی خانەنشین بۆنیش داهاتی زۆر باشیان هەیە!!، دڵنیام هەندێکیان کە بە 4 ملیون خانەنشین دەکرێن، 4 ملیونیش مووچەیان لە شوێنێکی دیکە هەیە!.، باڕاستی فیرعەونانەیە!.

ئیتر خەڵک لەسەر چ پێوەرێک دڵسوز بمینێت و ئینتیمای بۆ ئەم وڵاتە بمینێت و بە چ هیوایەک چاوەرێی چاکسازی بێت؟!، حکومەت پڕاوپڕ لە دزو گەندەڵی و موفت خۆڕ، پەرلەمانیش وا دەرچوو!، بۆ پێشەوە نەوەی میدیایی و پێشمەرگە شاخاویەکان، نەوەکانی شێخ سەعیدی پیران و قازی محەمەد و مەلا مستەفای بارزانی خۆش دڵسوزی و وەفاداری!.

ڕووی ڕەخنەم بەتایبەت لە فڕاکسیونی پارتیە ئەوجا ئەوانەی دیکە.

کامی کمال

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button