جیهانکوردستان

خانمە هونەرمەندێكی كورد بە زیاتر لە 6 ساڵ زیندانی سزادرا

نەورۆز ئاکاڵان پارێزەری خانمە هونەرمەندی کورد “جانێ” لە باکوری کوردستان، وتی ” ئەمڕۆ دادگای تورکیا سزای شەش ساڵ و سێ مانگ زیندانیکردنی بەسەر جانێ دا سەپاند.

ئەمڕۆ یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنی خانمە هونەرمەندی کورد هۆزان جانێ بەڕێوەچوو، کە دوو ڕۆژ پێش هەڵبژاردنەکانی تورکیا لە شاری ئەدەنە لە نزیک ئەستەنبوڵ لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتیەوە، بە تۆمەتی هاوکاریکردنی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان و پەکەکە دەستگیرکرابوو.

پێش دادگاییکردنەکە دیلانی کچی هونەرمەند جانێ داوای لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد دایکی بە تەنها بەجێنەهێڵن و ڕێگەنەدەن سزا بدرێن. جانێ وێڕای ئەوەی دایکییەتی، بۆ هونەری کولتووری کوردی گۆرانی وتووە.

پێشتر لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسی ئەنگێلا مێرکل ڕاوێژکاری ئەڵمانیا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کماری تورکیادا، مێرکل بەڵێنیداوە کە بەدواداچوونی ورد بۆ کەیسی جانێ بکات؛ بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیای ڕاسپاردووە کاری جددی لەو دۆسیەیەدا بکات.

جانێ لە شاری ئامەدی باکوری کوردستان لەدایکبووە و سەرەتا بە گۆرانیی نەتەوەیی و شۆڕشگێڕی دەستی بە کاری هونەری کردووە، نزیکەی ١٩ ئەلبومی هەیە لەگەڵ چەند کلیپێکدا، ماوەی ٢٣ ساڵە لە ئەڵمانیا دەژی و ڕەگەزنامەی ئەو وڵاتەی هەیە

هەڵۆ خەلیل (Hallo Xalil)
پەیامنێری پشتی نیوز

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button