
خێزانێكی كورد دوای چه‌ند مانگێك له بارودۆخێكی ناخۆشدا له سه‌ر سنووری بێلاڕوسیا و پۆڵه‌ندا به فه‌رمی ڕه‌وانه‌ی ئیتاڵیا كران
سه‌نگه‌ر ته‌مه‌ن 32 ساڵ و كه‌ناری هاوسه‌ری ته‌مه‌ن 30 ساڵ له گه‌ڵ 3 منداڵیان به ناوی هه‌ریاد ته‌مه‌ن 12 ساڵ و ته‌مه‌نی كوڕی 8 ساڵان و ته‌نیای كچی 11 مانگان، سلێمانیان به‌جێ هێشت تاكو بگه‌نه وڵاتێكی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی له به‌ر منداڵه‌كانیان.
سه‌نگه‌ر ماڵ و مڵكی خۆی له سلێمانی فڕۆشت تاوه‌كو منداڵه‌كانی له وڵاتێكی ئارامتر و باشتر بژین و خزمه‌تی زیاتری منداڵه‌كه‌ی بكرێت. خه‌ونی سه‌نگه‌ر له وڵاتی بێلاڕوسیا ڕاوه‌ستا، كاتێك به چاوی خۆی بینی كه سنووری پۆڵه‌ندا داخرا و ئیدی ڕێگه‌ی پێ ناده‌ن ڕوو له یه‌كێتی ئه‌وروپا بكات. به‌ڵام گه‌شته‌كه‌یان له بێلاڕوسیا زۆر سه‌خت بوو، ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی بوونه‌وه، هه‌ڕه‌شه و سوكایه‌تیان پێكرا، له ناو جه‌نگه‌ڵدا ده‌مانه‌وه 18 پله‌ی سیلیز ژێر سفردا. چه‌ند مه‌ترێك دوور بوون له ناو خاكی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌ڵام نه‌یانده‌توانی پێی بگه‌ن.
ئێمه له گه‌ڵ هه‌زاران كۆچبه‌ری دیكه بووین له سه‌ر سنووری بێلاڕوسیا و پۆڵه‌ندا، شه‌وان پله‌ی گه‌رما ده‌كه‌وته 18 پله ژێر سفر. ئه‌و ئه‌وروپایه‌ی كه خه‌ونمان پێوه ئه‌بینی چه‌ند مه‌ترێك لێمان دوور بوو به‌ڵام پێی نه‌ده‌گه‌یشتین. سه‌ربازانی پۆڵه‌ندا سنووره‌كانیان زۆر تووند كردبوو.
گه‌وره‌ترین كێشه‌ی ئێمه بێ ئاوی و خواردن و خێمه‌یه‌ك بوو بۆ منداڵه‌كانم، چونكه له تاو سه‌رمادا خه‌ویان لێ نه‌ده‌كه‌وت.
ته‌مه‌ن كه كوڕی سه‌نگه‌ره و ته‌مه‌نی 8 ساڵانه، قاچێكی كورت تره و پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ڕیه. له سه‌ر سنووره‌كانی بێلاڕوسیا ئه‌و منداڵه‌ی كێشه و گرفتی زۆر بوو، به تایبه‌ت له كاتی سه‌رمادا هه‌ردوو قاچاكانی مۆر ده‌بوون و هه‌وڵی ده‌دا له نزیك ئاگره‌وه گه‌رمیان بكاته‌وه.
گه‌یشتن به ئیتاڵیا
به‌ختی سه‌نگه‌ر و خێزانه‌كه‌ی، جیاواز بوو له‌و كۆچبه‌رانه‌ی له سه‌ر سنووری بێلاڕوسیا و پۆڵه‌ندا گیریان خواردبوو. ڕێكخراوی Red Crossی ئیتاڵی به‌هۆی ته‌مه‌ن منداڵه‌كه‌ی سه‌نگه‌ر كه كێشه‌ی قاچی هه‌بوو، له سه‌ر خاڵه سنووره‌كانی بێلاڕوسیا هاوكاریان كردن و له‌وێ ده‌ربازیان كردن. دواتر هه‌ر به هاوكاری ڕێكخراوی Red Crossی ئیتاڵیا و وه‌زاره‌ته‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا، هاوكاریان كردن و له شاری مینسكی پایته‌ختی بێلاڕوسیاوه به فرۆكه ڕۆژی 26/1/2022 گه‌یشتنه ڕۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا.
دواتر ڕه‌وانه‌ی شاری بۆلۆنیای ئیتاڵیا كران تاكو له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ته‌مه‌نی 8 ساڵانی كوڕی سه‌نگه‌ر بكه‌ن.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News