
دادگایه‌كی ئه‌ڵمانیا ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی خه‌ڵكی سوریان و بڕیاری دیپۆرت كردنیان بۆ ده‌رچووه بۆ یۆنان، به یاسایه‌ك بڕیاره‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه
به پێی ڕێكه‌وتنامه‌ی دوبلین، په‌نابه‌ران ده‌توانن داوای مافی په‌نابه‌ری بكه‌ن له یه‌كه‌م وڵاتی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا كه ڕووی تێده‌كه‌ن، مافی ئه‌وه‌یان نیه دووباره له وڵاتێكی دیكه‌ی ئه‌وروپا داوای مافی په‌نابه‌ری بكه‌نه‌وه. هه‌ر په‌نابه‌رێكیش ئه‌و كاره بكات، ده‌بێت دیپۆرتی ئه‌و وڵاته بكرێته‌وه كه یه‌كه‌م جار داوای مافی په‌نابه‌ری تێدا كرد.
دادگایه‌كی ئه‌ڵمانیا به بڕیاڕێكی نوێ، دیپۆرت كردنی په‌نابه‌ره سوریه‌كان له ئه‌ڵمانیاوه بۆ یۆنان هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه چونكه به دادوه‌ره ئه‌ڵمانیه‌كان پێیان وایه ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌نابه‌رانه دیپۆرت یۆنان بكرێنه‌وه، له سه‌ر شه‌قامه‌كان جێیان ده‌هێڵن.
دادگای ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت، به پێی دوایین زانیاریه‌كان، ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه دیپۆرتی یۆنان كراونه‌ته‌وه، حكومه‌تی یۆنان خانویان پێنادات و هیچ خزمه‌ت گوزاریه‌كیان پێشكه‌ش ناكه‌ن. ناتوانن شوێنێكی مانه‌وه بۆ په‌نابه‌ره‌كان دابین بكه‌ن.
ئه‌مه یه‌كه‌مین جار نیه كه دادگایه‌كی ئه‌ڵمانیا ئه‌م بڕیاره ده‌رده‌كات. له مانگی 1ی ئه‌مساڵدا له ناوچه‌ی North Rhine-Westphalia، دادگای ئه‌و ناوچه‌یه ڕێگری كرد له دیپۆرت كردنی دوو په‌نابه‌ر كه له یۆنان مافی په‌نابه‌ریان وه‌رگرتبوو، به بیانووی ئه‌وه‌ی بارودۆخی ژیانی په‌نابه‌ران له یۆنان زۆر خراپه و ڕووبه‌ڕووی تووندووتیژی ده‌بنه‌وه.
تارا ئه‌نساری (Tara Ansari) توێژێر له بواری مافی په‌نابه‌ری له ئه‌وروپا پێی وایه كه ئه‌م جۆره بڕیارانه ئه‌رێنین بۆ پاراستنی ژیانی په‌نابه‌ران به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی دووباره له وڵاتێكی دیكه‌ی ئه‌وروپا داوای مافی په‌نابه‌ریان كردۆته‌وه.
وڵاتی یۆنان ماوه‌یه‌كی زۆره به شێوه‌یه‌كی نایاسایی و خراپی مامه‌ڵه له گه‌ڵ په‌نابه‌ران ده‌كات. به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له ده‌ریاكانی توركیاوه رووی تێده‌كه‌ن.
به پێی ئاماره فه‌رمیه‌كان، له سه‌ره‌تای ساڵی 2021ه‌وه تا ئێستا زیاتر له 2.000 په‌نابه‌ر كه له یۆنان مافی په‌نابه‌ریان وه‌رگرتووه، دووباره له ئه‌ڵمانیا داوای مافی په‌نابه‌ریان كردۆته‌وه.
سه‌رچاوه: TRT WORLD
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News