
ئەلبانیا وڵاتێكە زۆربەی دانیشتوانی ئەم وڵاتە مسوڵمان نشینن دوای ئەوەی منداڵێكی تەمەن یەك ڕۆژە لە لایەن سەگێكی ماڵی دەدۆزرێتەوە دەست بەجێ سەگەكە منداڵە ساواكە لە مردن دەپارێزێتو دەیباتەوە لەگەڵ خۆی بۆ ئەو ماڵەی لێی بەخێو دەكرێت خاوان ماڵەكەش ڕاستەوخۆ پۆلیس و دەزگا ڕاگەیاندنەكان ئاگادار دەكەنەوە لە ھەڵوێستی سەگەكە چۆن منداڵە ساوەكەی لە مردن پاراستووە .
ئەمەش لە ئەنجامی پەیوەندی خۆشەویستی لە نێوان كوڕو كچێك دروست دەبێت . لە ئنجامدا كچەكە دووگیان دەبێت لە كوڕە گەنجەكە ئەمەش دەبێتە دڵە ڕاوكێی نێوان كوڕو كچەكە چۆن بتوانن منداڵەكە لە بار بەرن.
ھەر بۆیە كچەكە درۆ لەگەڵ ماڵەوەیاندا دەكات و
بەھۆی دۆزینەوەی كار لە شوێنی خوێندنەكەی،
بۆیە ناتوانێت دەستبەرداری كارەكەی بێت.
بەم شێوەیە تا دوا ساتی منداڵ بوونەكەی ناگەڕێتەوە ماڵی باوكی .
دوای ئەوەی كچەكە منداڵەكەی دەبێت ھێشتا ناوكەی پەتكی نەبڕدراوە منداڵەكە لە زبڵدانێكی ناوچەكە فڕێ دەداتو داوا لە كوڕەكە دەكات بچێتە خوازبێنی بەڵام كوڕەكە ڕەتی دەكاتەوە زەواجی لەگەڵ بكات ھەر بۆیە كچەكە بڕیاری ئەوە دەدات
كە بچێت لە پۆلیس داعوای لەسەر بكات.پۆلیسیش دەست بەجی كچە دەستگیر دەكات دواتریش كوڕەكە دەستگیر دەكرێت. بڕیاری دادگای ئەلبانیا بڕیار دەدات بە بەندكردنی كوڕو كچەكە بە یاسایەكی زۆر جیاواز، ئەویش تا ئەو سەگەی كە منداڵەكەی لە مردن پاراست لەژیاندا بێت ئەم كوڕو كچە لە گرتوخانە بەند بن
منداڵەكەش لە باردۆخێكی تەندروست دەژی ئێستا
وە ھەروەھا سەگەكەش لە ژێر چاودێرییەكی چڕو پڕدایە ھەروەھا لە لایەن حكومەتی ئەلبانیا مووچەیەكی تایبەت بۆ منداڵ و سەگە بە وەفاكە دەدرێت بە خاوەن ماڵەكە بۆ ئەوەی لە باشترین بارودۆخدا بژین ..
دانیس سعیدبگ