
دانیمار ئه‌یه‌وێت په‌نابه‌ره‌كانی وڵاته‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی وڵاتێكی ده‌روه‌ی ئه‌وروپا بكات و بودجه‌شیان بۆ ته‌رخان بكات
حكومه‌تی دانیمار بڕیار داوه و كه پاشگه‌ز نابێته‌وه له بڕیاره‌كانی كه ماوه‌یه‌كه ڕایگه‌یاندووه ته‌نانه‌ت په‌نابه‌ری سوریاش ڕه‌وانه‌ی وڵاته‌كه‌یان ده‌كاته‌وه. سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا و ڕێكخراوه جیهانیه‌كان ناڕه‌زایه‌تی خۆیان ده‌ربڕیوه، دانیمارك یاساكانی جێ به‌جێ ده‌كات.
به پێی ئاماره فه‌رمیه‌كان، له ساڵی 2019 له وڵاتی دانیمارك ته‌نها 761 په‌نابه‌ر مافی په‌نابه‌ریان وه‌رگرت، ساڵى 2020 ته‌نها 600 په‌نابه‌ر، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه ئه‌و وڵاته یاسای تووند به‌رامبه‌ر په‌نابه‌ره‌كانی به‌كارده‌هێنێت، چونكه پێی وایه به‌م شه‌وه‌یه په‌نابه‌ر و كۆچبه‌ر ڕووی تێ ناكه‌ن.
ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا له مه‌ڵپه‌ڕی پشتی-نیوز ڕاپۆرتێكمان بڵاو كرده‌وه، كه دانیمارك وه‌ك یه‌كه‌م وڵاتی یه‌كێتی ئه‌وروپا، به نیازه ئه‌و په‌نابه‌رانه‌و خه‌ڵكی سوریان، سه‌ر به ناوچه‌ی ئارامن، مافه‌كانیان لێ وه‌رده‌گرێته‌وه و ڕاسته‌وخۆش دیپۆرتی سیریایان ده‌كاته‌وه (https://bit.ly/3zb1A8a) چونكه ده‌ڵێن نامانه‌وێت وڵاته‌كه‌مان هاوشێوه‌ی فه‌ڕه‌نسا و به‌لجیكا و ئه‌ڵمانیا و سویدی لێبێت، كه ژماره‌یه‌كی زۆری په‌نابه‌ری نه‌ته‌وه‌ی جیا جیا ئه‌و وڵاتانه‌یان وێران كردووه.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه پرۆژه‌یاسایه‌ك خرایه ده‌نگدانه‌وه كه ڕێگه ده‌دات به حكومه‌تی دانیمارك، كه‌مپ له وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا دروست بكات، كه هه‌موو ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی داوای مافی په‌نابه‌ریان كردووه، ڕه‌وانه‌و ئه‌و كه‌مپانه بكات و له‌وێ چاوه‌ڕێ وه‌ڵامی كه‌یسه‌كانیان ببن. له ئه‌گه‌ری وه‌رگرتنی ڕه‌فز دا، واته وه‌رنه‌گرتنی مافی په‌نابه‌ری، داوا له په‌نابه‌ره‌كه ده‌كرێت، ئه‌و وڵاته‌ش جێ بهێڵێت.
پرۆژه‌یاساكه جێبه‌جێ ده‌كرێت و ده‌نگی پێده‌درێت، چونكه زۆرینه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كانی ئه‌و وڵاته هاوڕان له سه‌ر پرۆژه‌یاساكه و پاڵپشتیشی لێده‌كه‌ن.
به پێی پرۆژه‌یاساكه، ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه ڕوو له دانیمارك ده‌كه‌ن، كه‌یسه‌كانیان لێ وه‌رده‌گیرێت و دواتر ڕه‌وانه‌ی كه‌مپی ئه‌و وڵاتانه ده‌كرێن كه یه‌كێتی ئه‌وروپا نین. ته‌نها ڕێگه ده‌درێت به‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه نه‌خۆشیه‌كی تایبه‌ت و سه‌ختیان هه‌یه، له ولاتی دانیمارك بمێننه‌وه.
Martin Lemberg-Pedersen, پسپۆڕێكی مافی په‌نابه‌ری سه‌ر به زانكۆی كۆپه‌نهاگن, ده‌ڵێت، ئه‌وانه‌شی مافی په‌نابه‌ری وه‌رده‌گرن و خراونه‌ته كه‌مپێكی وڵاتی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، مافی ئه‌وه‌شیان نیه ڕوو له دانیمارك بكه‌ن. وڵاته‌كانی ده‌روه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌موو كارێكی یاسایی بۆ په‌نابه‌ره‌كان جێ به‌جێ ده‌كه‌ن.
دانیمارك په‌نابه‌ره‌كانی ڕه‌وانه‌ی ئه‌فریقا ده‌كات (؟)
تا ئێستا هیچ وڵاتێكی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕه‌زامه‌ندی خۆی ڕانه‌گه‌یاندووه به‌ڵام دانیمارك ده‌ڵێت له گه‌ڵ 5 تا 10 وڵات له گفتوگۆداین پرۆسه‌كه هێشتا به‌رده‌وامه و له‌و باوه‌ڕه‌داین ڕازی ئه‌بن.
میدیاكانی دانیمارك باس له وڵاتی میسڕ و ئێریتریا و ئێتیۆپیا ده‌كه‌ن به‌ڵام یه‌كێك له وڵاته‌كان كه له ئه‌گه‌ری ڕێكه‌وتندایه وڵات ڕواندایه كه ئه‌ویش سه‌ر به ئه‌فریقایه.
به پێی زانایریه‌كان، له كۆتایی مانگی 4ی ئه‌مساڵ دانیمارك له گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕه‌كه‌وتن له سه‌ر چه‌ند یاسایه‌ك له سه‌ر چۆنیه‌تی پێدانی مافی په‌نابه‌ری به په‌نابه‌ران، له‌و ڕێكه‌وتنه‌دا هیچ باسی وڵاتانی ئه‌فریقا نه‌كراوه.
بڕیار وایه به‌م زووانه حكومه‌تی دانیمارك ڕێكه‌وتنی له گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه ئاشكرا بكات
سه‌رچاوه: France24 , The Local Denmark
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News