په‌نابه‌رانجیهان

دانیمارك بڕیارێكی نوێ دژ به‌ په‌نابه‌رانی وڵاته‌كه‌ی ده‌ركرد

ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه‌ ڕه‌فزێك وه‌رده‌گرن له‌ وڵاتی دانیمارك یاخود تاوانێكی گه‌وره‌یان ئه‌نجام داوه‌ حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ ڕه‌وانه‌ی دورگه‌یه‌كی دورو چۆڵیان ده‌كات تاوه‌كوو لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت ،

له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا وه‌زیری ئابوری دانیمارك، kristian jensen ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌و دورگه‌یه‌ دورگه‌یه‌كه‌ كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ هیچ كه‌سێكی تێدا نه‌ژیاووه‌ و چۆڵ كراووه‌ پێك هاتووه‌ له‌ 17 دۆنم زه‌وی ،

ئه‌م بڕیاره‌ش ده‌رچوو دوای ڕێكه‌وتنی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی دانیمارك دژ به‌ په‌نابه‌ران حیزبی DF دوای ئه‌م بڕیاره‌ ئاهه‌نگیان گێڕاو كورته‌ فیدیۆیه‌كی له‌ شێوه‌ی كارتۆنی له‌ twitter بڵاوكرده‌ووه‌

له‌ هه‌مان كاتدا وته‌بێژی حیزبی DF به‌ ڕۆژنامه‌ی independent ڕایگه‌یاند تاوانباره‌ بیانیه‌كان هیچ هۆكارێك نیه‌ له‌ وڵاتی دانیمارك بمێننه‌وه‌. تاوه‌كو بتوانین له‌ كۆڵ خۆمانیان بكه‌ینه‌وه‌ ده‌یان نێرینه‌ دورگه‌ی lindholm كه‌ به‌ناچاری و به‌ شێوه‌یه‌كی زۆره‌ ملێ ڕه‌وانه‌ی ئه‌و دورگه‌یه‌یان ده‌كه‌ین و كه‌ سه‌نته‌رێكی دیپۆرت كردنی تێدا دروست كراوه‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ و چوارده‌وره‌كه‌ی به‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی دانیمارك ده‌پارێزرێت.

به‌ پێی زانیاریه‌كان كه‌ تایبه‌ت ده‌ستی ماڵپه‌ڕی Pishti-News كه‌وتون هه‌مان سه‌نته‌ری ئه‌و دورگه‌یه‌ میوانی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ش ده‌كات كه‌ مافی په‌نابه‌رێتیان ڕه‌فز كراوه‌ته‌وه‌ و به‌ تاوانێكه‌وه‌ دادگای كراون هه‌روه‌ها ئه‌و هاوڵاتیه‌ بیانیانه‌ش كه‌ ئه‌وراقی مانه‌وه‌یان نیه‌ یاخود به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی له‌ وڵاته‌كه‌دا ده‌مێننه‌وه‌ و نه‌توانراوه‌ دیپۆرتیان بكه‌نه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی یاسایی .

kristian jensen به‌ ئاژانسی دانیماركی ڕاگه‌یاند Ritzau كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕه‌وانه‌ی ئه‌و دورگه‌یه‌ ده‌كرێن زیندانی ناكرێن به‌ڵكو له‌و سه‌نته‌ره‌دا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی باشتریان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت به‌ڵام ناتوانن به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌و دورگه‌یه‌ دور بكه‌ونه‌وه‌ .

 

 

هه‌ڵۆ خه‌لیل (Hallo Xalil )

په‌یامنێری Pishti-News

 

چه‌ند وێنه‌یه‌كی دورگه‌ی Lindholm له‌ دانیمارك

 

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button