په‌نابه‌ران

دانیمارك 92 په‌نابه‌ری سوری ڕاسته‌وخۆ دیپۆرتی سوریای كرده‌وه‌

حكومه‌تی دانیمه‌ر ده‌ڵێت له‌ ئێستادا چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته‌ ئارامن

حكومه‌تی دانیمارك 92 په‌نابه‌ری سوری دیپۆرتی سوریا ده‌كاته‌وه‌

 

حكومه‌تی دانیمار ڕه‌فزی دا به‌ 92 په‌نابه‌ری سوری كه‌ له‌و وڵاته‌ داوای مافی په‌نابه‌ریان كردبوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سوریه‌كان خه‌ڵكی شامێ (دیمه‌شق) بوون و دانیماركیش پێی وایه‌ كه‌ له‌ ئێستادا شامێ و چه‌ند شار و شارۆچكه‌یه‌كی ده‌وروبه‌ری پایته‌ختی سوریا ئارامن.

وڵاتی دانیمار یه‌كه‌م وڵاتی یه‌كێتی ئه‌وروپایه‌ كه‌ ڕاسته‌وخۆ په‌نابه‌ری سوری دیپۆرتی سوریا ده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێت، له‌ ئێستادا چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته‌ ئارامن.

به‌ پێی حكومه‌تی دانیمارك، په‌نابه‌ره‌ سوریه‌كان، كاتێك ڕه‌فز وه‌ر ئه‌گرن، ده‌خرێنه‌ كه‌مپێكی داخراو و له‌وێ ئاماده‌ ده‌كرێن و ڕاسته‌وخۆ دیپۆرتی سوریایان ده‌كه‌نه‌وه‌.

وه‌زیری په‌نابه‌رانی دانیمارك، Mattias Tesfaye،  به‌ میدیاكانی ڕاگه‌یاند:
”وڵاته‌كه‌مان له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ڕاستگۆ بووه‌ له‌ گه‌ڵ په‌نابه‌ره‌ سوریه‌كان. پێمان وتون مافی په‌نابه‌ریه‌كه‌تان هه‌میشه‌یی نیه‌ به‌ڵو كاتیه‌. ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ هه‌موو كاتێك مافه‌ په‌نابه‌ریه‌كه‌یان لێ وه‌ربگیرێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر وڵاته‌كه‌یان له‌ مه‌ترسیدا نه‌مێنێت یاخود پێویست نه‌كات بپارێزرێن. پێمان وایه‌ كه‌ پێویسته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ بپارێزرێن تا كاتێكی پێویست. كاتێك كه‌ دۆخی وڵاته‌كه‌یان باشتر ده‌بێت، پێویسته‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ وڵاتی خۆیان و له‌وێ دووباره‌ ژیانیان دروست بكه‌نه‌وه‌

به‌ پێی ئه‌م بڕیاره‌، 350 په‌نابه‌ری سوری دیكه‌ كه‌ مافی په‌نابه‌ریان وه‌رگرتووه‌ له‌ دانیمارك و خه‌ڵی شامێن، دووباره‌ ته‌ماشاو كه‌یسه‌كانیان ده‌كرێنه‌وه‌ و ئه‌گه‌ر بڕیار ده‌برچێت كه‌ ناوچه‌كانیان ئارامن، ئه‌وانیش ڕاسته‌وخۆ دیپۆرتی سوریا ده‌كرێنه‌وه‌

سه‌رچاوه‌: Daily Telegraph
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری PIshti-News
زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button