کوردستان

دایكی سێ‌ منداڵە سووتاوەكەی چەمچەماڵ گیانی لە دەستدا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 24ی كانونی یەكەمی 2018، ژنە سووتاوەكەی چەمچەماڵ لە ئەنجامی بەرزیی ڕێژەی سووتانەکەی، گیانی لەدەستدا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە (٢٤ی ١٢ی ٢٠١٨)، ئەو دایکەی کە هەفتەی ڕابردوو سێ منداڵی بەیەکەوە سووتا بوون ، بەهۆی بەرزیی ڕێژەی سووتاوییەکەیەوە کە ٩٠٪ بووە، لە نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.

رۆژی 19ی ئەم مانگە، (قادر نوری شەریف) كە دەكاتە باوكی (سێوان قادر) و باپیری ئەو سێ منداڵە، باوکی منداڵەکانی تۆمەتبارکردووە بەسووتاندنیان و، لەنامەكەیدا داوای لەپەرلەمانی كوردستان و فراكسیۆنەكان كردووە بێ جیاوازی، بچن بەدەنگ هاواریانەوە، بەرگری لەمافی كچەكەی بكەن.

هەروەها بنکەی پۆلیسی چەمچەماڵ ڕایگەیاندووە، “دۆسێی لێکۆڵینەوەی ئەم ڕووداوە کراوەتەوە و هاوسەری ئافرەتەکە بەتۆمەتی سوتاندنیان دەستگیرکراوە”.

شەوی یەكشەممە 16ی كانونی یەكەمی 2018 لە گەڕەكی ئاسوودەی چەمچەماڵ ئاگر لە ماڵێك كەوتەوە، لە ئەنجامدا سێ منداڵ (تەمەنیان لەنێوان یەك بۆ پێنج ساڵ بوو) سووتان و دەستبەجێ گیانیانلەدەستدا، هەروەها دایكیان لە 90%ی جەستەی سووتا.

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button