
دایكێك و منداڵێك له ئاگره‌كه‌ی كه‌مپی مۆریای گیانیان له ده‌ستدا
به‌هۆی ئاگر و دووكه‌ڵه‌وه خنكان و گیانیان له ده‌ستدا
كاتژمێڕ 16:45 ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، یه‌كێك له كۆنتهینهرهكانی په‌نابه‌ره‌كانی كه‌مپی مۆریا ئاگری گرت به هۆی ئه‌وه‌ی ئافره‌تێك چێشتی ئاماده ده‌كرد و خۆشی و منداڵ یاخود منداڵه‌كانی سوتان و گیانیان له ده‌ستدا.
له هه‌مانكاتدا، ژماره‌یه‌ك له په‌نابه‌رانی ئه‌و كه‌مپه به هۆی ناڕه‌زایی و بارودۆخی ژیانی خراپیان و گیان له ده‌ستدانی ئه‌و خێزانه، هێرشیان كرده سه‌ر پۆلیس و هێزه ئه‌منیه‌كان و ئاگره‌كه گه‌وره‌تر بوو.
به پێی میدیاكانی دورگه‌ی لێسڤۆس، نزیكه‌ی 300 په‌نابه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كه ئاگریان كرده‌وه و دواتریش له ناو كه‌مپه‌كه ئاگرێكی دیكه‌یان كرده‌وه وه‌ك ناڕهزاتیهك به‌رامبه‌ر به دۆخی ژیانیان له‌و كه‌مپه‌دا.
په‌یامنێری كه‌ناڵی حكومی ERT, كه نزیكی دۆخه‌كه بوو، ڕایگه‌یاند، به هۆی ئاگره‌كه‌وه دایكێك و منداڵێك خنكان، به په‌له ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یان كرد و له‌وێ گیانیان له ده‌ستدا.
شاره‌وانی دورگه‌ی میتیلینی به میدیا یۆنانیه‌كانی ڕاگه‌یاند: ژیانمان له مه‌ترسیدایه، په‌نابه‌ران 7 كۆنتهینهریان سوتاندووه و زیانیان به چه‌ند ئۆتۆمبیلی هاوڵاتی یۆنانی گه‌یاندووه نزیكه‌ی 3 دۆنم داری زه‌یتوونیش ئاگری گرتووه… له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین، به گفت و گۆ ، دۆخه‌كه ئارام بكه‌ینه‌وه، پێویسته چاره‌سه‌رێكی خێرایی بۆ ئه‌م دۆخه بدۆزرێته‌وه…
ماوه‌یه‌كه ڕێژه‌ی په‌نابه‌رانی ئه‌و كه‌مپه گه‌یشتۆته 12.000 په‌نابه‌ر له كاتێكدا ده‌توانێت ته‌نیان 3.000 په‌نابه‌ر له خۆی ڕابگرێت.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News