په‌نابه‌ران

دروست کردنی کەمپە داخراوەکان دەست پێدەکات

رۆژی دووشەممە کۆمپانیاکان دەست بە دروست کردنی کەمپە داخراوەکان دەکەن

بە بڕیاری وەزیری پەنابەران یۆنان، ڕۆژی دووشەممە دروست کردنی کەمپە داخراوەکان دەست پێدەکات

 

وەزیری پەنابەرانی یۆنان، نۆتیس میتاراکیس (Notis Mitarakis) رۆژی ھەینی بڕیاری دا کە لە ھەفتەی داھاتوو ڕۆژی دووشەممە 24/2/20 کۆمپانیا یۆنانیەکان دەست بە دروست کردنی کەمپە داخراوەکان بکەن لە دورگەکانی لێسڤۆس، خیۆس و سامۆس.

وەک لە بڕیارەکەدا دەرکەوتووە، کۆمپانیا یۆنانیەکان پێویستە تا 2 مانگی داھاتوو ھەموو کارەکانیان جێبەجێ بکەن و کەمپە داخراوەکان ئامادە بن بۆ وەرگرتنی پەنابەران و کۆچبەران.

میتاراکیس لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی لەوە کرد کرد کە ئامادە کردنی ئەم کەمپە داخراوانە دەبنە کۆنترۆڵ کردنی دۆخی پەنابەران و کۆچی نایاسایی لە دورگەکانی یۆنان و ھەروەھا گەڕانەوەی ئارامی بۆ دانیشتووانی ھاوڵاتیە یۆنانیەکان.

چۆن کەمپە داخراوەکان کار دەکەن

سەبارەت بە چۆنیەتی کار کردنی کەـپە داخراوەکان، وەزیری پەنابەرانی یۆنان ئاشکرای کرد کە کۆچبەران و پەنابەران بە کارتێکی تایبەت ھاتووچۆ دەکەن و تەنھا چەند کاتژمێرێک چوونە دەرەوەیان بۆ دەبێت، دواتر کەمپەکان دادەخرێن و کەس بۆی نابێت شەوان لە دەرەوە بێت.

ھەروەھا، باسی لەوەش کرد، لە نێوان 24 رۆژدا وەڵامی کەیسەکان دەدرێنەوە و ئەگەر ڕەفز وەر بگرن لە نێوان 90 ڕۆژدا لێکۆڵینەوەی دووبارە لە سەر کەیسەکان دەکرێن. ھەر کۆچبەر و پەنابەرێک دوو ڕەفز وەر بگرێت یاخود ئاژاوەگێڕ بێت و یاسای کەمپەکان جێبەجێ نەکات، دیپۆرتی تورکیا دەکرێتەوە.

 

ھەورامان خالید

پەیامنێری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button