
به پێی ئاماره فه‌رمیه‌كانی ده‌زگای یۆرۆستات (Eurostat)ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، له ساڵی 2019دا 300.000 كۆچبه‌ر له وڵاتانی ئه‌دامی یه‌كێتی ئه‌وروپا مافی په‌نابه‌ریان وه‌رگرت.
ده‌زگای Eurostat له دوایین ڕاگه‌یاندراویدا سه‌باره‌ت به ئاماری كۆچبه‌ران، 27 وڵاتی ئه‌ندام 295.800 كه‌یسی كۆچبه‌رانیان قبوڵ كرد و مافی په‌نابه‌ریان پێدا كه زۆرینه‌یان هاوڵاتی سوری بوون.
به پێی ئاماره فه‌رمیه‌كان: 78.600 هاوڵاتی سوری مافی په‌نابه‌ریان وه‌رگرت كه له %71 له وڵاتی ئه‌ڵمانیا وه‌ریان گرت.
له %14 ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی مافی په‌نابه‌ریان وه‌رگرت هاوڵاتی ئه‌فغانی بوون.
هاوڵاتی عێراقی و هه‌رێمی كوردستان له %7 مافی په‌نابه‌ریان پێدرا
ئه‌و كۆچبه‌ر و په‌نابه‌رانه‌ی هاوڵاتی توركیا و نیجیریا و سۆماڵ و ئێران و ئێریترێیان له %3 مافی په‌نابه‌ریان وه‌رگرت. له هه‌مان كاتدا له %2ی ڕێژه‌كه، هاوڵاتی پاكستانی بوون.
له نێو 295.800 په‌نابه‌ره‌كاندا، 141.000 مافی په‌نابه‌ری وه‌رگرت و 154.800 په‌نابه‌ریش مافی ئینسانیان وه‌رگرت.
ئه‌و وڵاتانه‌ی كه زۆرینه‌ی مافی په‌نابه‌ری سیاسیان دا به په‌نابه‌ران، وڵاتانی ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا و ئیسپانیا و ئیتاڵیا بوون.
به پێی ئاماره فه‌رمیه‌كانی Eurostat, كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ران ئه‌گه‌ری زیاتر هه‌یه له وڵاتانی لوكسه‌مبورگ و ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا و یۆنان و نه‌مسا، كه‌یسه‌كانیان بۆ مافی په‌نابه‌ری قبوڵ بكرێت.
پشتیوان جاف
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News