جیهان

ده‌ستگيرانی جه‌مال خاشقچی دوای هه‌والی كوژرانی هاوسه‌ره‌كەی دوو تويتی بڵاوكرده‌وه‌

ئەمڕۆ شەممە بەرەسمی کوژرانی جەمال خاشقچی رۆژنامەنوسی سعودی لە کونسوڵخانەی سعودییە لە ئیستەنبوڵ لەلایەن سعودییەوە راگەیەندرا.
 
(خه‌ديجه جه‌نگيز) ده‌سگيرانی جه‌مال خاشقچی چه‌ند كاتژمێرێك له دوای بڵاوبونه‌وهی هه‌واڵی كوژرانی هاوسه‌ره‌كه‌ی له لایه‌ن سعودیاوه‌، دوو تويتی له په‌ڕه‌ی تايبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تويته‌ردا بڵاوكرده‌وه‌.
 
خه‌ديجه هاوژينه‌كه‌ی به‌ شه‌هيدی وشه ناوده‌بات و به دلێكی پڕ له خه‌مه‌وه و چاوێكي پر له فرمێسكه‌وه ده‌لێت ”تۆ شه‌هيدی وشه‌يت.” هه‌روه‌ها پرسيار له باره‌ی ته‌رمه‌كه‌يشی ده‌كات.
 
ده ستگيرانه‌كه‌ی خاشقچي له تويتێكيتريدا: ”ئايه‌تيێی قورعانی بڵاوكردۆته‌وه‌ و نزا ده‌كات هاوسه‌ره‌كه‌ی بچێته به‌هه‌شت.
محمدم كاكه‌ ئه‌حمه‌د
په‌یامنێری Pishti-News
زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button