
دوای كه‌ره‌نتینه كردنی په‌نابه‌رانی كه‌مپی ریچۆنه ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ر هه‌ڵهاتن
دوای ئه‌وه‌ی كه پشكنین بۆ په‌نابه‌رانی دانیشتووی كه‌مپی ریچۆنه كرا له باكوری ئه‌سینا، ده‌ركه‌وت كه 23 حاڵه‌تی تووشبووی كۆرۆنای تێدا، وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان بڕیاریدا كه‌مپه‌كه به ته‌واوی كه‌ره‌نتینه بكرێت.
له ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌وه 2/4/2020، وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان، نۆتیس میتاراكیس بڕیاری دا ته‌واوی كه‌مپی ریچۆنه كه‌ره‌نتینه بكرێت بۆ پاراستنی ژیانی خۆیان و ژیانی ده‌وروبه‌ریشیان تاكو ڕێگری بكرێت له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
هه‌روه‌ها داوا كرا له هێزی ئه‌منی و پۆلیسی ئه‌و ناوچه‌یه، ده‌وروبه‌ری كه‌مپه‌كه بگرن تاكو هیچ كه‌سێك مافی چوونه ده‌ره‌وه و چوونه ژووره‌وی نه‌بێت تا 14 ڕۆژی دیكه.
ئه‌مڕۆ نیوه‌ڕۆ ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ری كه‌مپه‌كه، ڕێزیان له یاسا و بڕیاری حكومه‌تی یۆنان نه‌گرت و به نهێنی له كه‌مپه‌كه هه‌ڵهاتن.
به‌په‌له هێزێكی زۆری پۆلیس خرانه گه‌ر به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه و ده‌ستگیر كردنیان. دوای چه‌ند كاتژمێرێك په‌نابه‌ره‌كان ده‌تگیر كران و دووباره ڕه‌وانه‌ی كه‌مپه‌كه كرانه‌وه.
كه‌مپی ڕیچۆنه كه ده‌كه‌وێته باكوری ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان، 2.800 په‌نابه‌ری تێدا نشته‌جێیه، له نێویانیشدا كورد هه‌ن.
هه‌ورامان خالید
په‌یامنێری Pishti-News