
دوای 15 ساڵ مانەوەی لە بەریتانیا،پهنابهرێكی كورد دیپۆرتی ههولێر دهكرێتەوە هۆكارهكهشی بۆ ڕزگارکردنی منداڵێك دهگەڕێتەوە
نەجات ئیبراهیم، لەگرتوخانەی (هارموندسوری) لەندەنەوە بەسکرتارێتی فیدراسیۆنی پەنابەرانی راگەیاندووه”بەهۆی رزگارکردنی ژیانی منداڵی براکەم لەفەرەنساوه بۆ بەریتانیا کە جەستەی سوتا بو بەئاوی گەرم لەکەمپی دانکیخ، ماوەی دووساڵە زیندانی کرام“.
لەدرێژەی وتەکانیدا ئەو پەنابەرە کوردە ئاشکرایکردووە” وا بریارە ئەمرۆ دیپۆرتی هەولێر بکرێتەوە لەڕێگای هێڵی ئاسمانی مەلەکی ئەردەنی”.
ئهو پهنابهره ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات كه هەمو مانگی جارێک وەفدی حکومەتی عێراقی سەردانی ئەو گرتوخانەیە دەکەن بەمەبەستی دەرهێنانی پاسپۆرتی کاتی بۆ ناردنەوەی پەنابەران.
فیدراسیۆنی پهنابهران بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە” لەئێستادا زیاتر لە 10 پەنابەری کورد لەگرتوخانەدەستبەسەرەکانی لەندەندا راگیراون بەمەبەستی بەزۆرەملێ ناردنەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان، ئەوەش لەچوارچێوەی رێككەتننامەیەکدا دێت کە لەنیوان بەغداو حکومەتی بەریتانیادا ئیمزا کراوە.
نەجات ئیبراهیم ماوەی 15 ساڵە لەوڵاتی بەریتانیا ژیان بەسەر دەبات و ئیقامەی کاتیم هەیە، هەروەها خاوەنی سێ منداڵە کە یەکێکیان خاوەن پێداویستی تایبەتە.