
ڕۆژی سێشه‌ممه به‌له‌مێك به زیاتر له 20 كۆچبه‌ره‌وه له به‌نده‌ری دانكیخكی فه‌ڕه‌نسا به‌ڕێ كه‌وت به نایاسایی به‌ره‌و به‌نده‌ری به‌ریتانیا، به‌ڵام به‌هۆی شه‌پۆلی به‌هێز و كه‌ش و هه‌وای ناله‌به‌ر، به‌له‌مه‌كه دوای چه‌ند خوله‌كێك نزیك به‌نده‌ری فه‌ڕه‌نسا ژێڕ ئاو كه‌وت.
تا ئێستا 15 كۆچبه‌رڕزگار كراون و 4 كۆچبه‌ریش خنكاون. له نێو كۆچبه‌ره خنكاوه‌كاندا دوو مناڵ هه‌ن كه یه‌كیان ته‌مه‌نی 5 ساڵه و ئه‌وی دیكه‌یش 8 ساڵ. دوو كۆچبه‌ره‌كه‌ی دیكه‌یش پیاوێك و ئافره‌تێكن كه ته‌مه‌نیان سه‌رو 18 ساڵه. به پێی زانیاریه‌كانی میدیاكانی فه‌ڕه‌نسا، یه‌كێك له منداڵه‌كان له ناو ئه‌وه‌كه گیانی له ده‌ستدا و منداڵه‌كه‌ی دیكه‌یش به‌هۆی سه‌رماوه دوای ڕزگار بوونی له نه‌خۆشخانه‌كه به‌هۆی جه‌ڵده‌ی دڵه‌وه گیانی له ده‌ستدا.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند كه ژماره‌ی خنكاوه‌كان تا ئێستا 4 كۆچبه‌رن، ئه‌گه‌ری هه‌یه له دوای به‌دواداچوونه‌كان، ته‌مری دیكه‌یش بدۆزرێنه‌وه.
له هه‌ژماره‌ی فه‌رمی خۆیدا، وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیا، پریتی پاتێل ڕایگه‌یاند: به‌ڕاستی به داخه‌وه بۆ له‌ده‌ستدانی گیانی ئه‌و په‌نابه‌رانه له ئاوی فه‌ڕه‌نسا.
سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، بۆریس جۆنسۆن سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوه له تویته‌ردا ڕایگه‌یاند
هاوخه‌می كه‌سوكاری ئه‌و كه‌سانه‌م كه ئه‌مڕۆ به شێوه‌یه‌كی تراژیدی گیانیان له ده‌ستدا. هه‌موو هاوكاریه‌كی خۆمان ئاراسته‌ی حكومه‌تی فه‌ڕه‌نسا كرد بۆ به‌دواداچوونی ئه‌م ڕووداوه ناخهه‌ژێنه و هه‌موو هه‌وڵێك ئه‌ده‌ین تاكو كۆتایی بێنین به‌و بانده قاچاخچیانه كه مرۆڤ هه‌ڵ ده‌خه‌ڵه‌تێنن و ئه‌م گه‌شته مه‌ترسیانه ئاماده ده‌كه‌ن.
به پێی ئاژانسی به‌ریتانیا، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه زیاتر له 7.400 كۆچبه‌ر له فه‌ڕه‌نساوه ڕوویان له به‌ریتانیا كردووه له كاتێكدا له ساڵی 2019 ڕێژه‌كه ته‌نها 1.800 كۆچبه‌ر بوو له یه‌ك ساڵدا. هێزی ده‌ریاوانی فه‌ڕه‌نسا زۆر جار كۆچبه‌رانیان ڕزگار كردووه پێش ئه‌وه‌ی به‌له‌م و چووپه‌كه‌یان ژێر ئاو بكه‌وێت، چونكه شه‌پۆلی ئاوی نێوان فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا هه‌میشه زۆر به‌هێزه.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News