په‌نابه‌ران

دوای 30 ساڵ ئه‌ڵمانیا خێزانێكی دیپۆرتی توركیای كرده‌وه‌

خێزانێكی توركی دوای 30 ساڵ مانه‌وه‌ له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا، دیپۆرتی توركیا كرانه‌وه‌

 

خێزانه‌كه‌ به‌ ناوی Akyuz كه‌ هه‌موو منداڵه‌كانیان له‌ وڵاتی ئه‌ڵانیا له‌دایك بوبوون و زمانی توركیش نازانن، دوای 30 ساڵ له‌ لایه‌ن پۆلیسی شاری Sontra سه‌ر به‌ Hessen دیپۆرتی توركیا كرانه‌وه‌.

باوكی منداڵه‌كان به‌ ناوی محمود ئاكیوز چیرۆكی شێوازی دیپۆرت كردنی خۆی بۆ میدیاكانی توركیایه‌ گێڕایه‌وه‌ و گوتی:

 دره‌نگانی شه‌وی 3/12/2020 بۆ 4/12/2020 نزیكه‌ی 40 پۆلیسی ئه‌ڵمانی هاتنه‌ ماڵه‌كه‌مان و درگاكه‌یان شكاند به‌ شێوه‌كی زۆر تووند په‌لاماریان داین و منیان به‌سته‌وه‌ له‌ گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م و منداڵه‌كانیش به‌ هه‌مان شێوه‌، ئێمه‌یان خسته‌ ناو مینی پاسێك و ڕه‌وانه‌ی فرۆكه‌خانه‌یان كردین.

ڕێگه‌یان پێ نه‌داین په‌یوه‌ندی به‌ كه‌س بكه‌ین، داوای پارێزه‌ر بكه‌ین، هیچ ڕێگه‌یه‌كیان پێنه‌داین و به‌ فرۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت، هه‌موومانیان دیپۆرتی توركیا كرده‌وه‌.

Ferdi Akyüz كه‌ ته‌مه‌نی 19 ساڵه‌ و یه‌كێكه‌ له‌ منداڵه‌كانی خێزانه‌كه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ باسی تووندووتیژی پۆلیسه‌كانی ئه‌ڵمانیای كرد و گوتی:

پۆلیسه‌كانی ئه‌ڵمانیا وه‌ك تیرۆریست مامه‌ڵه‌یان له‌ گه‌ڵ كردین، من زۆر ترسام. قوتابخانه‌كه‌م به‌جێ هێشتووه‌، براده‌ره‌كانم له‌وێن، زمانی توركی نازانم. ئه‌مه‌وێت بگه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ ئه‌ڵمانیا.

 

بیلال كوری دوه‌می مه‌حمود ئاكیوز كه‌ ته‌مه‌نی 18 ساڵه‌ به‌ میدیاكانی توركیای ڕاگه‌یاند كه‌ ئه‌ویش له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌كانی ئه‌ڵمانیاوه‌ به‌سترابوو، تاكو هه‌مووان گه‌یشتنه‌ فرۆكه‌خانه‌ی نوێده‌وڵه‌تی فرانكفورت و له‌وێ به‌ فرۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ زۆره‌ مله‌ دیپۆرتیان كردنه‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ دیپۆرت كردنی خێزانه‌ توركه‌كه‌، پۆلیسی شاری Sontra ڕایانگه‌یاند كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆربوو، داوا كرابوو له‌ خێزانه‌كه‌ وڵاتی ئه‌ڵانیا جێ بهێڵن، كاته‌كه‌یش زۆری تێپه‌ڕاند و ئه‌وان هه‌ر له‌ ئه‌ڵمانیا بوون، بۆیه‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانمان ئه‌وانیان دیپۆرت كرده‌وه‌.

بۆچی دوای 30 ساڵ دیپۆرتی توركیا كرانه‌وه‌؟

 

مه‌حمود ئاكیوز ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ دادگای شاری Sontra كاری وه‌رگێڕی ده‌كرد به‌ تایبه‌ت له‌ سه‌ر كه‌یسی په‌نابه‌ران. وه‌ك خۆی باسی چیرۆكه‌كه‌ی كرد، ڕۆژێك په‌نابه‌رێكی تورك كه‌ داوای مافی په‌نابه‌ری كردبوو له‌ ئه‌ڵمایا، دیاره‌ سه‌ر به‌ فه‌تحوڵا گیولێن بوو، له‌ قسه‌كانیدا بۆ دادگای ئه‌ڵمانیا، به‌ تووندی قسه‌ی نه‌شیاوی گوتوبوو به‌ ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا، ئه‌و كاته‌یش مه‌حمود ئاكیوز، كه‌ وه‌رگێڕی بوو، تفی تێ كرد و پێی گوت، شه‌رم ناكه‌ی ئه‌و هه‌موو درۆیه‌ ده‌كه‌ی؟

مه‌حمد ئاكیوز بۆ ڕۆژنامه‌ی توركی Yeni Shafak سه‌ر به‌ ئه‌ردۆغان:

”په‌نابه‌رێك سوكایه‌تی به‌ سه‌رۆك ئه‌ردۆغان كرد و منیش تفم ئاراسته‌ كرد”

من وه‌رگێر بووم له‌ دادگاكانی ئه‌ڵمانیادا، هه‌روه‌ها له‌ سه‌ر كه‌یسی توركێك كه‌ داوای مافی په‌نابه‌ری كردبوو، من وه‌رگێڕی بوو. دیاره‌ ئه‌و سه‌ر به‌ فه‌تحوڵا گیولێن بوو، له‌ كاتی قسه‌كانیدا قسه‌ی ناشیاویدا به‌ سه‌رۆكه‌كه‌مان ڕه‌جه‌پ ته‌یپ ئه‌ردۆغان، منیش تفم ئاراسته‌ی كرد و پێم گوت، شه‌رم له‌ خۆت ناكه‌ی ئه‌و هه‌موو درۆیانه‌ ده‌كه‌ی؟

هه‌روه‌ها یه‌كێك له‌ كێشه‌كانی دیكه‌یش ئه‌وه‌بوو كه‌ یه‌كێك له‌ كوڕه‌كانم له‌ ماڵه‌كه‌ماندا له‌ ژووری خۆیدا، ئاڵایه‌كی گه‌وره‌ی توركیای هه‌ڵواسیبوو له‌ گه‌ڵ چه‌ند وێنه‌كمان له‌ یاریه‌كانی یانه‌ی فه‌نه‌رباهچێ. كوڕێكی دیكه‌یشم تیشێرتێكی پۆشی بوو كه‌ وێنه‌ی مانگ و ئاستێره‌كه‌ی توركیای له‌ سه‌ر بوو، ئیدی له‌ لایه‌ن ده‌زگای مافی په‌نابه‌ری هه‌ڕه‌شه‌م لێكرا و دیاره‌ به‌و هۆكارانه‌وه‌ ئێمه‌یان دیپۆرتی توركیا كرده‌وه‌.

 

 

 

هه‌ردوو منداڵی محمود ئاكیوز، ساره‌ ئاكیوز ته‌مه‌ن 15 ساڵ و محمه‌د ئاكیوز ته‌مه‌ن 13 ساڵ به‌ زمانی ئه‌ڵمانی باسی چۆنیه‌تی دیپۆرت كردنیان ده‌كه‌ن:

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Murat und Rabia Akyüz (@rmakyz)

له‌ ئێستادا خێزانه‌ توركه‌كه‌ له‌ شاری ئیستانبوڵه‌ له‌ خانویه‌كدان كه‌ له‌ گه‌ڵ خێزانێكی دیكه‌دا. هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن له‌ ڕێگه‌ی ڕێكخرا و پارێزه‌ره‌وه‌ سه‌ر له‌ نوێ ڕوو له‌ ئه‌ڵمانیا بكه‌نه‌وه‌.

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی ئه‌ڵمانی (www.hna.de) ,

Sputnik.tr , www.de24.news

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button