
دوای 4 مانگ مانه‌وه‌ی ته‌رمی یونس عه‌لادین له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری ساڵۆنیك، ئه‌مڕۆ له شاری كۆمۆتینی له باكوری یۆنان به‌خاكسپێردرا
نزیكه‌ی 4 مانگ ده‌بێت، ته‌رمی ئه‌و گه‌نجه كورده به ناوی یوسن عه‌لادین له دایكبووی 1990, كه له مانگی 8ی ئه‌مساڵدا به شێوه‌یه‌كی دڕنداله كوژرا، ئه‌مڕۆ ڕۆژی 4/12/2020 به بڕیاری خێزانی له ساردكه‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری ساڵۆنیك گوازرایه‌وه بۆ شاری كسانتی و له‌وێ به‌خاكسپێردرا.
بۆچی ته‌رمی یونس عه‌لادین نه‌توانرا بگه‌ڕێندرێته‌وه هه‌رێمی كورستان؟
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه دوای 4 مانگ هیچ كه‌س و ده‌زگایه‌ك و ته‌نانه‌ت باڵیۆزخانه‌ی عێراقیش له یۆنان نه‌یانتوانی ته‌رمی یونس عالادین بگه‌ڕێننه‌وه هه‌رێمی كوردستا، خێزانی یونس تایبه‌ت به پشتی-نیوزی ڕاگه‌یاند:
ئه‌م 4 مانگه هیچ كه‌سێك په‌یوه‌ندی به منه‌وه نه‌كرد بۆ هاوكاری، كه‌س ئاماده نه‌بوو له ڕووی مادیه‌وه هاوكاریم بكات. هیچ ده‌زگایه‌كیش له كوردستانه‌وه په‌یه‌وندی به منه‌وه نه‌كرد، ته‌رمی یونس عه‌لادین بگه‌ڕێنینه‌وه هه‌رێمی كوردستان، چونكه من وه‌ك خێزانی یونس به دوو منداڵه‌وه، ئه‌مویست ته‌رمی یونس بگه‌ڕێنمه‌وه هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی بڕه پاره‌یه‌كی زۆری تێده‌چوو پرۆسه‌كه، ئه‌و برێ پاره‌یه‌ش به من ئاماده نه‌ده‌كرا، هیچ ده‌زگایه‌كیش ئاماده نه‌بوو هاوكاریم بكات، بۆیه بڕیارمدا له یۆنان به‌خاكیبسپێرین.

له هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی له شاری سلێمانی چه‌ند ڕێكخراو و ده‌زگا هه‌ن كه گوایه هاوكاری كۆچ و كۆچبه‌ران ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها گوایه هه‌میشه ئاماده‌ن، ته‌رمی ئه‌و گه‌نجه كوردانه كه له تاراوگه گیان له ده‌ست ده‌دان، بیان گه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان له سه‌ر ئه‌ستۆی خۆیان، به‌ڵام به پێی وته‌ی خێزانی یونس عه‌لادین، هیچكام له‌و ده‌زگانه په‌یه‌وندیان پێوه نه‌كرد هاوكاری بكه‌ن یاخود زانیاری لێ وه‌ربگرن له سه‌ر ڕووداوه‌كه.
هه‌روه‌ها گوتیشی، به‌داخه‌وه له جیاتی ئه‌و ده‌زگانه خه‌مخۆری كورده‌كان بن له تاراوگه‌دا و هاوكاریان بكه‌ن، ئه‌وان هێشتا ململانه‌ی سیاسی ده‌كه‌ن و له په‌یج و تۆڕه كۆمه‌ڵایاتیه‌كاندا بابه‌تی درۆ و فه‌سادی بڵاو ئه‌كه‌نه‌وه و سوكایه‌تی به ته‌رمی یونس عه‌لادین ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ ڕۆژی 4/12/2020 له كاتژمێر 09:00 به‌یانی، خێزانی یونس عه‌لادین به هاوكاری چه‌ند كوردێكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان دانیشتووی شاری ساڵۆنیك، بره پاره‌یه‌كیان بۆ ئاماده كردوو و توانیان له نه‌خۆشخانه‌ی شاری ساڵۆنیك ڕه‌وانه‌ی گۆڕستانی شاری كسانتی كرا و له‌وێ به‌خاكسپێردرا.
خێزانی یونس عه‌لادین:
ئه‌مه‌وێت لێره‌وه سوپاس و پێزانینی خۆم ئاره‌سته‌ی ژماره‌یه‌ك كوردی رۆژهه‌ڵاتی، دانیشتووی شاری ساڵۆنیك بكه‌ن، چونكه له یه‌كه‌م ساته‌وه من وه‌ك ئافره‌تێك به دوو منداڵه‌وه تووشی ئه‌م كاره‌ساته بووم، ئه‌وان هاوكاری من بوون. جگه له‌وان، هیچ كه‌سێك له كوردستان، هاوكاری منی نه‌كرد. ته‌نانه‌ت له ئه‌سیناش نوێنه‌رایه‌تی حیزب هه‌یه، باڵیۆزخانه‌ی عێراق هه‌یه، كه‌سیان ڕۆژێكیش په‌یوه‌ندیان به منه‌وه نه‌كرد، ته‌نانه‌ت بۆ پرسیار كردنیش.
بۆیه سوپاسی بێ پایانم بۆ هه‌موو ئه‌و كوردانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات هه‌ن كه دانیشتووی شاری ساڵۆنیكن و هاوكار و هاوخه‌می من بوون تا ئێستاش به‌رده‌وام ئاماده‌م هاوكاریم بكه‌ن. هه‌رگیز له یادی ناكه‌م.
تا ئێستا پۆلیسی یۆنان چی له سه‌ر ئه‌م ڕووداوه كردووه؟
پۆلیسی یۆنان تا ئێستا به‌دواداچوونه‌كانی به‌رده‌وامن بۆ دیۆزینه‌وه‌ی تاوانباران. به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه زۆر هه‌ستیاره، نایانه‌وێت له میدیاكاندا هیچ زانیاریه‌ك بڵاو بكرێته‌وه.
وه‌ك تیمی ڕۆژنامه‌وانی پشتی-نیوز به‌دواداچوونێكی زۆرمان له سه‌ر ئه‌م ڕووداوه كردووه و چه‌ند زانیاریه‌كمان ده‌ست كه‌وتوون به‌ڵام له سه‌ر داوای ئاساییشی گشتی شاری ساڵۆنیك، هیچ له‌و زانیاریانه بڵاو ناكه‌یه‌نه‌وه تاكو پۆلیس كاری خۆی به ته‌واوی ئه‌نجام ده‌دات.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News