کوردستانوتار

دوعا بۆ عەفرین بکەم، یان جنێو بە ئەردۆگان بدەم؟!!، بە کامەیان دۆژمن تێک دەشێکت با بکەم؟

دوعا کردن بۆ عەفرین، فرمێسک ڕشتن، تاوانبارکردنی خەڵکانی دیکە گوایە بۆ عەفرین فرمێسک ناڕژن،دەربڕینی لوژیکێکی نامەنتق و بێ واتایە… کاکی بەڕێز پێویست بوو کاتی خۆی بە (جەمیل بایک)تان گۆتبا ئێوە ناتوانن بەتەنهایی شەڕی دونیا بکەن، ڕۆژئاوا نابێت کیانێک لێی دروست بێت سرف پەکەکە!!

پێویستە کیانی کوردستانی دابمەزرێت نەک ئاپویی (لە کاتێکدا لەلیستی تیروردان و بەهانەی داگیرکەر زۆرە بۆ لێدانی و کە لێشدا کورد قوربانیە وەکو ئەمرۆ) ئەوان،چیان کرد؟!!، کاکە عەسلەن ناوی کوردستان ماوە لە ڕۆژئاوا؟!!. سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەو کاتە زۆر هەوڵیدا پەکەکە خۆی نەکاتە کوێخەو دەرەبەگ لەو پارچەیەو سیاسەتێکی گۆنجاو کوردانە پەیرەو بکرێت، ئەوان بەوپەری غرورەوە چیان کرد؟!، گوێیان لە دەمی ویلایەتی فەقی و ئەسەد بوو، ئەو کات کاکی نوسەر بۆ ڕەخنەت لەم سیاسەتە خۆپەرست و ڕادیکاڵیەی پەکەکەت نەگرت؟!!

ئێستا بەدوعا من چی بنوسم بۆت؟!!، کەی سیاسەت بە دوعا یان جێودان و شێواندنی وێنەی ئەردۆگان دەکرێت؟!، ئەمە بکەم کە چی؟!!، ئێمەی کورد له کاتی پێویست لال و کەڕین، خۆگەوجێنەرین، ڕەخنەمان لە پەکەکە دەگرت، دەتانگۆت ئێمە تێکدەری ڕێزەکانی کوردن!!. پەکەکە خۆپەرستەو دان بەهیچ کەسێکدا ناهێنێت، باجەکانیشی کورد دەدات، هەرحزبێکی دیکەش بیەوێ هاوکاری کورد بکات لە ڕۆژئاوا یان باکور باجەکەی شەڕی نێوخۆییە(خۆیان بە ئاشکەرایی دەڵێن بۆ خۆتان لە هێلی گێلی دەدەن؟!)

پەکەکە حازرو ئامادەیە بۆ کورد کۆژی، تۆی بەرێزیش ئەمە نایبینی دیسا باجی نەبینینی تۆش عەفرین و کەرکوک دەدەن و ئەمەش زوویە چاوەرێی زۆرتریش بە……!!.

کامی کمال

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button