جیهان

دووشه‌مه‌ كه‌ته‌لۆنیا سه‌ربه‌خۆیی ڕاده‌گه‌یه‌نێت

ڕۆژی دووشه‌مه‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌، هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا كه‌ سه‌ر به‌ ئیسپانیایه‌، سه‌ربه‌خۆیی ڕابگه‌یه‌نێت.

ئه‌مه‌ش 6 دوای ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ له‌ 1-10ی ئۆكتۆبه‌ر ریفراندۆمی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا به‌رێوه‌چوو، زیاتر له‌ %42ی هاوڵاتی  كه‌ته‌لۆنیا  به‌ژداری پرۆسه‌كه‌یان كرد و له %90 ده‌نگیان به‌ ”به‌ڵێ”دا بۆ سه‌ربه‌خۆیی. به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌تی ئیسپانیا رێگریان لێكرا، چونكه‌ حكومه‌تی مه‌ركه‌زی ریفراندۆمه‌كه‌ به‌ نایاسایی ده‌زانی.

كارلێس پوجدێمۆن، سه‌رۆكی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا

رۆژێك دوای ریفراندۆمه‌كه‌ ، سه‌رۆكی كه‌ته‌لۆنیا كارلێس پوجدێمۆن، گوتی: هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ خۆم به‌ سه‌رۆكی وه‌ڵتێكی سه‌ربه‌خۆ ده‌زانم چونكه‌ میله‌تی كه‌ته‌لۆنیا بریاری مافی چاره‌نوسی خۆیدا.

به‌ پێی یاسا و ده‌ستوری حكومه‌تی كه‌ته‌لۆنیه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ په‌سه‌ند كرا، ئه‌گه‌ر خه‌لكی كه‌ته‌لۆنیا به‌ به‌ڵێ ده‌نگ بدات، كه‌واته‌ دوای 2 رۆژ ده‌بێت سه‌ربه‌خۆیی رابگه‌یه‌نرێت. سه‌رۆكی كه‌ته‌لۆنیا له‌ دیدارێكی له‌ گه‌ڵ BBCدا, گوتی له‌ كۆتای ئه‌م حه‌فته‌ یاخوت حه‌فته‌ی داهاتوو 10-10-2017 سه‌ربه‌خۆیی ڕاده‌گه‌یانین.

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button