سپۆرت

دوو برای كورد بە‌شداری پاڵە‌وانێتیە‌كی كیك بۆكسێنگی نێودە‌وڵە‌تی دە‌كە‌ن

پاڵەوانیەتییەکی نێودەوڵەتی یاری(King Boxing) لە وڵاتی تورکیا بەرێوەدەچێت و دوو برای کورد لە باشوری کوردستان بەژداری پاڵەوانیەتەکە دەکەن.

پاڵەوانیەتی (FFC1)ــی نێودەوڵەتی کە بڕیارە ٢٢ مانگی ١٢ لە وڵاتی تورکیا بەڕێوەبچێت، ئەم پاڵەوانیەتیە بە بەژداری ٢٤ یاریزانی نێودەوڵەتیە لە نێوان ئەم ٢٤ یاریزانە دوو برای کورد لە باشوری کوردستان و دانیشتووی شاری سلێمانی بە ناوەکانی (رێبین فازیڵ) ناسراو بە (کاپتن رێبین) و (محمد فازیڵ) ناسراو بە (محمد قەرەداغی) بەژداری ئەو پاڵەوانیەتیە نێودەولەتییە دەکەن.

کاپتن ڕێبین بە Pishti-newsــی ڕاگەیاند ئەمڕۆ پێنج شەمە ٢٠/١٢/٢٠١٨ لەگەڵ (محمد قەرەداغی)ــی برام لە ڕێگای فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێروە بەڕێدەکەوین بۆ وڵاتی تورکیا بۆ بەژداریکردن لە پاڵەوانیەتی (FFC1)ــی نێودەوڵەتی
تایبەت بە یاری ( King boxing)، ئەم یاریە بە شیوازی یەك یاری دەبێت لە ٣ گەڕ پێك دێت هەر گەرێك ٣ خولەکە و براوەی یەکەم خەڵاتی ئاڵتونی بەدەست دێنێت.

کاپتن ڕێبین ٢ مانگ بەر لە ئێستا لە پاڵەوانیەتی (WKU)ــی نێودەولەتی کە لە وڵاتی یۆنان بەرێوەچوو توانی لە کۆی زیاتر لە (١٠٠٠) بەژداربوو پلەی یەکەم بەدەست بینێت و ملوانکەی ئاڵتونی بباتەوە و ئاڵای کوردستان یاریگاکە بەرزبکاتەوە.

شایەنی باسە کاپتن ڕێبین لە ساڵی ٢٠٠٢-٢٠٠٣ دەستیکردووە بە یاریکردن لە ( King Boxing) و بەژداری چەندین پاڵەوانیەتی ناوخۆ و نێودەوڵەتی کردووە، بەژداری (٦) پاڵەوانیەتی نێودەولەتی کردووە و لە (٢)یاریدا پلەی سێیەمی بەدەست هیناوە و لە (٣) یاریدا پلەی دووەمی بە دەست هێناوە لە کۆتا یاریشیدا پلەی یەکەمی بەدەست هیناوە.

هەروەها محمد قەرەداغی بەژداری چەندین یاری نێوخۆیی و نێودەوڵەتی کردووە لە کۆتا یاری (King Boxing) لەسەر ئاستی عێراق پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە و خەڵاتی ئاڵتونی بردۆتەوە.

کاپتن ڕێبین لە ڕێگای Pishti-news سوپاسی (تاریق شێخ فاروق و ئامانج فازل) مامۆستای خۆی کرد کە پاڵپشتی بوون بۆ ئەم پاڵەوانیــەتیــە، هەروەهــا سوپاسی هۆڵی لەشجوانی و king Boxingـــی
( Jeff’s gym)ــی کرد کە سپۆنسەری دەکەن بۆ ئەم پاڵەوانیەتیە.

 

هەڵۆ بەرزنجی

پەیامنێری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button