په‌نابه‌ران

دوو عێراقی له‌ یۆنان به‌ 165 ساڵ زیندانی حكومدران

دادگای دورگه‌ی رۆدۆس له‌ یۆنان 4 كۆچبه‌ری به‌ 165 ساڵ زیندانی حكومدا

 

مانگی 8ی ساڵی 2020 یه‌ختێك به‌ 96 كۆچبه‌ری نایاسایی له‌ كه‌نار ئاوه‌كانی توركیاوه‌ به‌ڕێكه‌وت به‌ره‌و ئیتاڵیا به‌ڵام دوای چه‌ند كاتژمێرێك به‌ هۆكارێكی نادیار، یه‌خته‌كه‌ له‌ ئاوی یۆنان نزیك دورگه‌ی خالكی و رۆدۆس ژێر ئاو كه‌وت. له‌ ڕووداوه‌كه‌ دوو په‌نابه‌ر، باوك و كورێك گیانیان له‌ ده‌ستدا و 96 كۆچبه‌ری دیكه‌یش ڕزگار كران. له‌ نێو یه‌خته‌كه‌دا چه‌ند كه‌سێكیان كورد بوون.

به‌ڤیدیۆ ساته‌وه‌ختی ڕزگار كردنی كۆچبه‌ره‌كان 25/8/2020

دوای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ 4 كۆچبه‌ر به‌ تۆمه‌تی قاچاخچێتی و كاپتنی یه‌خته‌كه‌ ده‌ستنیشان كران و ده‌ستگیر كران.

عێراقیه‌كی عه‌ره‌بی ته‌مه‌ن 42 ساڵ، عێراقیه‌كی ته‌مه‌ن 49 ساڵ له‌ گه‌ڵ فه‌ڵه‌ستینیه‌كی ته‌مه‌ن 30 ساڵ و مسڕیه‌كی ته‌مه‌ن 27 ساڵ ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی دورگه‌ی ڕۆدۆس كران.

ڕۆژی هه‌ینی دادگایی كران له‌ سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ و دادوه‌ر به‌ 165 ساڵ دوو عێراقیه‌كه‌ی حكومدا، و فه‌ڵه‌ستینی و مسڕیه‌كه‌یش به‌ 86 ساڵ. ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وان ژیانی 96 كۆچبه‌ریان خسته‌ مه‌ترسیه‌وه‌، هیچ سه‌لامه‌تیه‌ك له‌ نێی یه‌خته‌كه‌دا نه‌بوو، هیچ مۆڵه‌تێكی كاپتنی یه‌خته‌كه‌یان پێنه‌بوو، هۆكار بوون بۆ گیانله‌ده‌ستدانی باوك و كوڕێك.

پشتی-نیوز په‌یوه‌ندی كرد به‌، ئاكیلێئاس داسكالاكیس، یه‌كێك له‌ پارێزه‌ری ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ و له‌ لێدوانێكدا تایبه‌ت به‌ پشتی-نیوزی ڕاگه‌یاند:

به‌ پێی یاسای وڵاتانی یۆنان، ڕاسته‌ حوكمی 165 ساڵیان وه‌رگرتووه‌ به‌ڵام له‌ ئه‌سڵدا حكمه‌كه‌یان 20 ساڵه‌ و له‌ ئێستادا ئه‌گه‌ر 12 ساڵ له‌ زیندانیدا بن ئازاد ده‌كرێن. به‌ڵام كۆچبه‌ره‌كان داوای دووباره‌ لێكۆڵینه‌وه‌یان كردووه‌ و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ حكومه‌كه‌یان زیاتر بۆ دابه‌زێت. بڕوام وایه‌ دوای 5 بۆ 6 ساڵ زیندانی ئازاد ده‌كرێن.

وێنه‌ی ساته‌وه‌ختی ژێر ئاوكه‌وتنی یه‌خته‌كه‌:

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button