
2 كه‌سی نه‌ناسراو به یه‌ختێكه‌وه به‌له‌می ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه به‌ره‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه له ئاوی توركیا بوون به 54 كه‌سه‌وه غه‌رقیان كرد
دوای رزگار كردنی كۆچبه‌ره‌كان له لایه‌ن هێزی سه‌ربازی ده‌ریایی توركیاوه وكۆچبه‌ره‌كان باسی چیرۆكی غه‌رق بوونی به‌له‌مه‌كه‌یان بۆ میدیاكانی توركیا باس كرد.
له هه‌مان كاتدا رێكخراوی Aegean Boat Report له ئه‌كاونتی فه‌یسبوكی خۆیدا باسی هێرشی كوشتن ده‌كات له لایه‌ن 2 كه‌سی نه‌ناسراوه‌وه.
به پێی وته‌ی كۆچبه‌ره‌كان بۆ میدیاكانی توركیا، رووداوی غه‌رق بوونی به‌له‌مه‌كه‌یان به‌م شێوه‌یه بوو:
كاتژمێر 01:30ی به‌ره‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه به‌له‌مێك به 54 كۆچبه‌ره‌وه به‌ڕێ كه‌وتن له ناوچه‌ی كوشانداسی توركیا به‌ره‌و دورگه‌ی سامۆس. هیچ كه‌سێكی نێوان كۆچبه‌ره‌كان هێله‌كی سه‌لامه‌تیان پێنه‌بوو،
كاتژمێر 3:30ی به‌ره‌به‌یانی واته دوای 2 كاتژمێر له ناو ئاودا، یه‌ختێكی بچووك كه 2 پیاوی تێدا بوو به جلوبه‌رگێكی ڕه‌شه‌وه و ماسكیان له ده‌موچاودا بوو نزیكی كۆچبه‌ره‌كان ده‌بێته‌وه و وا خۆیان بیشان ده‌ده‌ن كه یارمه‌تی كۆچبه‌ره‌كان ده‌ده‌ن و چوپی كۆچبه‌ره‌كان له یه‌خته‌كه‌ی خۆیان ده‌به‌ستن و كۆچبه‌ره‌كانیش وا ده‌زانن هاوكاریان ده‌كه‌ن به‌ره‌و وشكانی خاكی یۆنان به‌ڵام 2 كه‌سه نه‌ناسراوه‌كه چوپه‌كه به‌ره‌و ئاوی توركیا ده‌به‌ن و نزیكی خاكی توركیایان ده‌كه‌نه‌وه و هه‌وڵی غه‌رقكردنی به‌له‌می كۆچبه‌ره‌كان ده‌ده‌ن و پاشان له ناو ئاوی توركیادا جێیان ده‌هێڵن.
كاتژمێر 3:40ی به‌ره‌به‌یانی دۆخه‌كه خراپتر ده‌بێت و ئاو ده‌چێته ناو به‌له‌می كۆچبه‌ره‌كان و له‌و كاته‌دا كۆچبه‌ره‌كان خۆیان هه‌ڵده‌ده‌نه ناو ئاوه‌كه‌و 2 كه‌سه نه‌ناسراوه‌كه‌ش له شوێنی ڕووداوه‌كه هه‌ڵدێن و ڕوو ده‌كه‌نه دوورگه‌ی سامۆس،
كاتژمێر 3:42 به‌له‌مه‌كه غه‌رق ده‌بێت و هێزی ده‌ریایی توركیای لێ ئاگادار ده‌كرێته‌وه.
كاتژمێر 3:52 هێزی ده‌ریایی توركیا به هێلی كۆپته‌ر به‌له‌می كۆچبه‌ره‌كان ده‌دۆزێته‌وه،
كاتژمێر 4:20 سێ یه‌ختی هێزی ده‌ریایی توركیا ده‌گه‌نه شوێنی ڕووداوه‌كه‌و كۆچبه‌ره‌كان ڕزگار ده‌كه‌ن و كچێكی منداڵی ته‌مه‌ن 4 ساڵیش به خنكاوی ده‌دۆزرێته‌وه.
دووای ڕزگار كردنی كۆچبه‌ره‌كان محمه‌د فه‌دیل كه باوكی ئه‌و كچه منداڵه‌یه كه له ناو ئاوه‌كه‌دا خنكا به میدیاكانی توركیای ڕاگه‌یاند، كارێكی زۆر نامرۆڤانه بوو، شه‌پۆله‌كان زۆر به‌رز و به‌هێز بوون، ئێمه وامان ده‌زانی ئه‌و 2 كه‌سه نه‌ناسراوه هاتوون بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگارمان بكه‌ن. داوایان لێكردین مه‌كینه‌ی به‌له‌مه‌كه بكوژێنینه‌وه به حه‌بلێك به‌له‌مه‌كه‌یان له یه‌خته‌كه‌ی خۆیان به‌ست و به ده‌وری خۆیاندا ده‌خولانه‌وه‌و هه‌وڵی ئه‌وه‌یاندا كه به‌له‌مه‌كه‌یان غه‌رق بكه‌ن و كارێكی زۆر نامرۆفانه بوو من توانیم 2 منداڵه‌كه‌ی دیكه‌م ڕزگار بكه‌م كچه جوانه‌كه‌م له‌ده‌ست دا‌و به‌هۆی ئه‌و 2 كه‌سه نه‌ناسراوه‌وه خنكا.
هه‌ڵۆ خه‌لیل (Hallo Xalil)
په‌یامنێری Pishti-News