په‌نابه‌رانجیهان

دوو كه‌مپی نوێ بۆ په‌نابه‌ران له‌ یۆنان دروست ده‌كرێت

بریاری وایه‌ له‌ داهاتوویه‌كی نزیكه‌ دوو كه‌مپی نوێ بۆ په‌نابه‌ران له‌ باكوری یۆنان له‌ ناوچه‌ی ڤۆلڤی و تێمبی دروست بكرێت

له‌ كۆنگریه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان به‌ رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند:

له‌ وڵاتی یۆنان نزیكه‌ی 70.000 هه‌زار په‌نابه‌ر و كۆچبه‌ر هه‌ن. ساڵی 2018, به‌ پێی ئاماره‌ فه‌رمیه‌كان 47.929 هه‌زار كه‌س روویان كردۆته‌ یۆنان كه‌ له‌ نێویاندا 32.115 هه‌زار كه‌س له‌ رێگه‌ی ئاوه‌وه‌ بووه‌ و 15.814 كه‌سی دیكه‌یش له‌ رێگه‌ی وشكانیدا.

له‌ وه‌رزی زستاندا له‌ %284 كۆچ كردنی كۆچبه‌ران به‌ره‌و وڵاتی یۆنان له‌ رێگه‌ی وشكانیاوه‌ زیادی كرد و له‌ رێگه‌ی ئاودا %10.

وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه‌ 6.558 هه‌زار په‌نابه‌ر وڵاتی یۆنانیان به‌ جێ هێشتووه‌ هه‌ندێكیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ توركیا (322 كه‌س) و 5.232 هه‌زار په‌نابه‌ری دیكه‌یش ره‌وانه‌ی وڵاتانی ئه‌رووپا كراون به‌ مه‌به‌ستی پێك هێنانی خێزانه‌وه‌.

به‌ پێی وته‌ی وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان، له‌و 70,000 هه‌زار كۆچبه‌ره‌ 29,90 كه‌س له‌ دورگه‌كانه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی ناو شارو شارۆچكه‌كانی وڵاتی یۆنان كراون به‌ هۆی ئه‌وه‌ی مافی په‌نابه‌رێتیان پێدراوه‌ یاخود حاڵه‌تی تایبه‌ت بوون،

به‌ تایبه‌تی له‌ دورگه‌كان :

له‌ دورگه‌ی لێسفۆس 14,887 كۆچبه‌ر ڕه‌وانه‌ی شارو شارۆچكه‌كانی یۆنان كراون،

له‌ دورگه‌ی سامۆس 5,611 كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ر

له‌ دورگه‌ی خیۆس 5.031 كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ر

له‌ دورگه‌ی كۆس 1,724 كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ر

له‌ دورگه‌ی لێرۆس 1,330 كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ر

له‌ دورگه‌كانی دیكه‌یش 507 كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ر

له‌ هه‌مان ڕاگه‌یاندراودا به‌ڕێز فیچاز بۆ ڕۆژنامه‌نوسانی ئاشكرا كرد، كه‌ له‌ ئێستادا 14.615 په‌نابه‌ر و كۆچبه‌ر بونیان هه‌یه‌ له‌ گشت دورگه‌كانی یۆنان كه‌ له‌ نێویاندا 11,683 كه‌سیان له‌ كه‌مپه‌ گه‌وره‌كاندان لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر كه‌یسه‌كانیان ده‌كرێت، هه‌روه‌ها به‌ڵێنیدا كه‌ له‌م مانگه‌دا ئه‌و ڕێژه‌یه‌ كه‌م بكرێته‌وه‌ ببێت به‌ 11,000 هه‌زار كه‌س چونكه‌ هه‌وڵی جدی ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌وانه‌ی شارو شارۆچكه‌كانی باكووری یۆنان بكرێن.

سه‌باره‌ت به‌ كه‌مپی مۆریا وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان ڕای گه‌یاند كه‌ تا كۆتایی مانگی 9ی 2018 ڕێژه‌ی په‌نابه‌ران و كۆچبه‌ران 9,000 كه‌س بوون و له‌ ئێستادا 5,000 كه‌سن، پلانی وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانیش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تا كۆتایی مانگی 1ی 2019 ڕێژه‌ی په‌نابه‌رانی كه‌مپی مۆریا بگاته‌ 4,000 كه‌س.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا به‌ڕێز فیچاز ئاشكرای كرد كه‌ 2 كه‌مپی دیكه‌ له‌ باكووری یۆنان دروست بكرێن بۆ په‌نابه‌ران و كۆچبه‌ران یه‌كێكیان له‌ فاگیۆخۆری سه‌ر به‌ شاره‌وانی فۆلفی، یه‌كێكی دیكه‌شیان له‌ كیپسه‌لێلۆخۆلی سه‌ر به‌ شاره‌وانی تێمبی،

به‌ پێی ئاماره‌ فه‌رمیه‌كان كه‌ ده‌ستی ماڵپه‌ڕی Pishti-News كه‌وتوون 12,500 منداڵی په‌نابه‌ر له‌ ئێستادا ده‌خوێنن له‌ قوتابخانه‌كانی یۆنان، هه‌روه‌ها بڕیار دراووه‌ بۆ هه‌ر كه‌مپێكی په‌نابه‌ران 2 پزیشكی تایبه‌ت دابنرێن و به‌ پێی وته‌ی وه‌زیری په‌نابه‌رانیش ئه‌م بڕیاره‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت له‌ كۆتایی مانگی 1و سه‌ره‌تای مانگی 2ی 2019دا،

 

پشتیوان جاف

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button